لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 1:8-8

لۆقا 1:8-8 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

دوای ئەمە عیسا بە هەموو شار و گوندێکدا دەگەڕا و مزگێنی پاشایەتی خودای ڕادەگەیاند، دوازدە قوتابییەکەشی لەگەڵ بوو. چەند ئافرەتێکیش کە لە ڕۆحی پیس و نەخۆشی چاکببوونەوە: مریەم کە بە مەجدەلی ناودەبردرا و حەوت ڕۆحی پیسی لێ دەرکردبوو، یوەنای ژنی خوزای بریکاری هێرۆدس، سەوسەن و زۆری دیکەش، بە ماڵی خۆیان یارمەتییان دەدان. کاتێک خەڵکێکی ئێجگار زۆر لە هەموو شارەکانەوە هاتن بۆ لای عیسا و کۆبوونەوە، بە نموونە قسەی بۆ کردن: «جوتیارێک چووە دەرەوە تۆو بکات. کە تۆوی دەوەشاند، هەندێکی کەوتنە سەر ڕێگا و پێشێل بوون، باڵندەی ئاسمان خواردیانن. هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی بەردەڵان، سەریان دەرکرد و وشک بوون، چونکە خاکەکە شێی نەبوو. هەندێکیش کەوتنە نێو دڕکان، دڕکەکان لەگەڵیان گەشەیان کرد و خنکاندیانن. هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی باش، ڕوان و سەد ئەوەندە بەرهەمیان دا.» ئەمانەی فەرموو و هاواری کرد: «ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت!»

هاوبەشی بکە
لۆقا 8 بخوێنەوە

لۆقا 1:8-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

دوای ئه‌مه‌ به‌ هه‌موو شار و گوندێكدا ده‌گه‌ڕا، و بانگه‌واز و موژده‌ی پاشایه‌تی خودای ده‌دا، دوازده‌كه‌شی له‌گه‌ڵ بوو. چه‌ند ژنێكیش كه‌ له‌ ڕووحی گڵاو و نه‌خۆشییان چاكببوونه‌وه‌: مه‌ریه‌م كه‌ به‌ مه‌گدانی ناوده‌برا و حه‌وت شه‌یتانی لێ ده‌رچووبوو، یۆنای ژنی كوزا سه‌ركاری هیڕوودس و شووشون و زۆری دیكه‌ش، به‌ ماڵی خۆیان یارمه‌تییان ده‌دان. كاتێ كۆمه‌ڵانێكی زۆر له‌ هه‌موو شارێكه‌وه‌ بۆ لای ئیشۆع هاتن و كۆبوونه‌وه‌، به‌ په‌ند قسه‌ی بۆ فه‌رموون: “تۆوده‌ر ده‌رچوو تۆو بكات، كه‌ تۆوی ده‌كرد، هه‌ندێكی كه‌وته‌ سه‌ر ڕێگا و پێشێل بوون و باڵنده‌ی ئاسمان خواردیانن. هه‌ندێكیش كه‌وته‌ سه‌ر به‌رد، كاتێ ڕوان و وشک بوون، چونكه‌ شێی نه‌بوو. هه‌ندێكیش كه‌وتنه‌ نێو دڕكه‌وه‌، دڕک له‌گه‌ڵیان گه‌شه‌یان كرد و خنكاندیانن. هه‌ندێكیش كه‌وتنه‌ زه‌وییه‌كی باش، كاتێ ڕوا، سه‌د ئه‌وه‌نده‌ به‌رهه‌می دا”. ئه‌مانه‌ی فه‌رموو و هاواری كرد: “ئه‌وه‌ی دوو گوێ بۆ بیستنی هه‌یه‌، با ببیستێت!”.