لۆقا 1:8-18
لۆقا 1:8-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
دوای ئەمە عیسا بە هەموو شار و گوندێکدا دەگەڕا و مزگێنی پاشایەتی خودای ڕادەگەیاند، دوازدە قوتابییەکەشی لەگەڵ بوو. چەند ئافرەتێکیش کە لە ڕۆحی پیس و نەخۆشی چاکببوونەوە: مریەم کە بە مەجدەلی ناودەبردرا و حەوت ڕۆحی پیسی لێ دەرکردبوو، یوەنای ژنی خوزای بریکاری هێرۆدس، سەوسەن و زۆری دیکەش، بە ماڵی خۆیان یارمەتییان دەدان. کاتێک خەڵکێکی ئێجگار زۆر لە هەموو شارەکانەوە هاتن بۆ لای عیسا و کۆبوونەوە، بە نموونە قسەی بۆ کردن: «جوتیارێک چووە دەرەوە تۆ‌و بکات. کە تۆوی دەوەشاند، هەندێکی کەوتنە سەر ڕێگا و پێشێل بوون، باڵندەی ئاسمان خواردیانن. هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی بەردەڵان، سەریان دەرکرد و وشک بوون، چونکە خاکەکە شێی نەبوو. هەندێکیش کەوتنە نێو دڕکان، دڕکەکان لەگەڵیان گەشەیان کرد و خنکاندیانن. هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی باش، ڕوان و سەد ئەوەندە بەرهەمیان دا.» ئەمانەی فەرموو و هاواری کرد: «ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت!» قوتابییەکانی لێیان پرسی کە مەبەست لەم نموونەیە چی بوو؟ ئەویش فەرمووی: «بە ئێوە دراوە نهێنی شانشینی خودا بزانن، بەڵام بە نموونە قسە بۆ خەڵک دەکەم بۆ ئەوەی «﴿سەیر بکەن، بەڵام نەبینن و گوێ بگرن، بەڵام تێنەگەن.﴾ «ئەمە مەبەستی نموونەکەیە: تۆوەکە پەیامی خودایە. ئەوانەی سەر ڕێگاکە ئەوانەن کە گوێیان لێ‌بوو، ئینجا ئیبلیس دێت و پەیامەکە لە دڵیان دەبات، نەوەک باوەڕ بهێنن و ڕزگاریان بێت. ئەوانەش کە کەوتنە سەر زەوییە بەردەڵانەکە، ئەوانەن کە پەیامەکە بە خۆشییەوە وەردەگرن کاتێک دەیبیستن، بەڵام ڕەگیان نییە و تاکو ماوەیەک باوەڕ دەهێنن، بەڵام کاتێک تاقی دەکرێنەوە، دەکەون. ئەوانەی کەوتنە ناو دڕکەکان، ئەوانەن کە دەیبیستن، بە خەفەت و سامان و خۆشییەکانی ژیان دەخنکێن، بەرهەمی پێگەیشتوو نادەن. بەڵام ئەوانەی کەوتنە سەر زەوییە چاکەکە، ئەوانەن کە بە دڵێکی چاک و باشەوە دەبیستن، پەیامەکە لە دڵیان‌دا دەپارێزن و بە خۆڕاگرییەوە بەرهەم دەدەن. «کەس چرا هەڵناکات و بە تەشت دایپۆشێت، یان لەژێر نوێن دایبنێت، بەڵکو لەسەر چرادانی دادەنێت، تاکو ئەوانەی دێنە ژوورەوە ڕووناکییەکە ببینن، چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە نەزانرێت و دەرنەکەوێت. کەواتە ئاگاداربن چۆن گوێ دەگرن، چونکە ئەوەی هەیەتی پێی دەدرێت، ئەوەش کە نییەتی، تەنانەت ئەوەشی کە ئەو بە هی خۆی دەزانێت لێی دەسەنرێتەوە.»
لۆقا 1:8-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای ئه‌مه به هه‌موو شار و گوندێكدا ده‌گه‌ڕا، و بانگه‌واز و موژده‌ی پاشایه‌تی خودای ده‌دا، دوازده‌كه‌شی له‌گه‌ڵ بوو. چه‌ند ژنێكیش كه له ڕووحی گڵاو و نه‌خۆشییان چاكببوونه‌وه: مه‌ریه‌م كه به مه‌گدانی ناوده‌برا و حه‌وت شه‌یتانی لێ ده‌رچووبوو، یۆنای ژنی كوزا سه‌ركاری هیڕوودس و شووشون و زۆری دیكه‌ش، به ماڵی خۆیان یارمه‌تییان ده‌دان. كاتێ كۆمه‌ڵانێكی زۆر له هه‌موو شارێكه‌وه بۆ لای ئیشۆع هاتن و كۆبوونه‌وه، به په‌ند قسه‌ی بۆ فه‌رموون: “تۆوده‌ر ده‌رچوو تۆ‌و بكات، كه تۆوی ده‌كرد، هه‌ندێكی كه‌وته سه‌ر ڕێگا و پێشێل بوون و باڵنده‌ی ئاسمان خواردیانن. هه‌ندێكیش كه‌وته سه‌ر به‌رد، كاتێ ڕوان و وشک بوون، چونكه شێی نه‌بوو. هه‌ندێكیش كه‌وتنه نێو دڕكه‌وه، دڕک له‌گه‌ڵیان گه‌شه‌یان كرد و خنكاندیانن. هه‌ندێكیش كه‌وتنه زه‌وییه‌كی باش، كاتێ ڕوا، سه‌د ئه‌وه‌نده به‌رهه‌می دا”. ئه‌مانه‌ی فه‌رموو و هاواری كرد: “ئه‌وه‌ی دوو گوێ بۆ بیستنی هه‌یه، با ببیستێت!”. قوتابییه‌كانی پرسیان لێ كرد: “واتای ئه‌و په‌نده چیه؟” ئه‌ویش فه‌رمووی: “به ئێوه دراوه نهێنیی پاشایه‌تیی خودا بزانن، به‌ڵام بۆ ئه‌وانی دیكه به په‌نده، ته‌ناته‌ت ئه‌وان سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن و گوێ ده‌گرن، به‌ڵام تێناگه‌ن. ئه‌مه په‌ندكه‌یه: تۆوه‌كه وشه‌ی خودایه. ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه سه‌ر ڕێگاكه ئه‌وانه‌ن كه گوێیان لێ‌بوو، ئینجا ئیبلیس دێت و وشه‌كه له دڵیان ده‌رده‌هێنێت، نه‌وه‌ک باوه‌ڕ بهێنن و ڕزگاریان بێت. ئه‌وانه‌ش كه كه‌وتنه سه‌ر به‌رده‌كه، ئه‌وانه‌ن كه وشه‌كه به خۆشییه‌وه وه‌رده‌گرن كاتێ ده‌یبیستن، به‌ڵام ڕه‌گیان نییه و تاكو ماوه‌یه‌ک باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام له كاتی تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ون. ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه نێو دڕكان، ئه‌وانه‌ن كه ده‌یبیستن، به خه‌م و سامان و خۆشییه‌كانی ژیان ده‌خنكێن، به‌رهه‌می پێگه‌یشتوو ناده‌ن. ئه‌وه‌ش كه له زه‌وییه چاكه‌كه‌یه، ئه‌وانه‌ن كه به دڵێكی چاک و باشه‌وه وشه‌كه ده‌بیستن و به خۆڕاگرییه‌وه ڕایده‌گرن وبه‌رهه‌م ده‌ده‌ن. كه‌س چرا هه‌ڵناكات و به ته‌شت دایپۆشێت، یان له ژێر نوێنی دابنێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر چرادانی داده‌نێت، تاكو ئه‌وانه‌ی دێنه ژووره‌وه ڕووناكییه‌كه ببینن. چونكه شاردراوه نییه ئاشكرا نه‌بێت و ده‌رنه‌كه‌وێت. كه‌واته ئاگاداربن چۆن گوێ ده‌گرن. چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی پێی ده‌درێت، ئه‌وه‌ش كه نییه‌تی، ته‌نانه‌ت چی واده‌زانێت هه‌یه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه”.