لۆقا 30:6-34
لۆقا 30:6-34 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كێ داوای لێ‌كردیت بیده‌رێ. ئه‌وه‌ش كه شتێكت لێ ده‌بات لێی داوا مه‌كه‌وه. وه‌كو ده‌تانه‌وێ خه‌ڵكی چیتان بۆ بكه‌ن، ئێوه‌ش ئاوایان بۆ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌تان خۆشبووێ كه ئێوه‌یان خۆشده‌وێت، چ چاكه‌یه‌كتان كردووه؟ ته‌نانه‌ت گوناهبارانیش ئه‌وانه‌یان خۆشده‌وێت كه خۆشیان ده‌وێن. ئه‌گه‌ر چاكه بكه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی چاكه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، چ چاكه‌یه‌كتان كردووه؟ گوناهبارانیش ئاوا ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر قه‌رز بده‌نه ئه‌وانه‌ی هیوادارن لێیان وه‌ربگرنه‌وه، چ چاكه‌یه‌كتان كردووه؟ گوناهبارانیش قه‌رز ده‌ده‌نه گوناهباران تاكو ئه‌وه‌نده وه‌ربگرنه‌وه.
لۆقا 30:6-34 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەرکەسێک داوای شتێکی لێکردیت بیدەرێ. ئەوەش کە شتێکت لێ دەبات لێی داوا مەکەوە. چۆن دەتانەوێ خەڵکی هەڵسوکەوتتان لەگەڵ بکەن، ئێوەش بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەن. «ئەگەر ئەوانەتان خۆشبوێ کە ئێوەیان خۆشدەوێت، ئایا چ چاکەیەکی بۆ ئێوە تێدایە؟ تەنانەت گوناهبارانیش ئەوانەیان خۆشدەوێت کە خۆشیان دەوێن. ئەگەر باش بن لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵتان باشن، ئایا چ چاکەیەکی بۆ ئێوە تێدایە؟ تەنانەت گوناهبارانیش هەمان شت دەکەن. ئەگەر قەرز بدەنە ئەوانەی کە بەو هیوایەن لێیان وەربگرنەوە، ئایا چ چاکەیەکی بۆ ئێوە تێدایە؟ تەنانەت گوناهبارانیش قەرز دەدەنە گوناهباران تاکو ئەوەندە وەربگرنەوە.