لۆقا 20:6-22
لۆقا 20:6-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا چاوی بۆ قوتابییه‌كانی هه‌ڵبڕی و فه‌رمووی: “به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه، ئه‌ی هه‌ژاران، چونكه پاشایه‌تیی خودا هی ئێوه‌یه. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه كه ئێستا برسین، چونكه تێر ده‌بن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه كه ئێستا ده‌گریێن، چونكه پێده‌كه‌نن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ڕقی لێتان ببێته‌وه و جیاتان بكه‌نه‌وه و جنێوتان پێ بده‌ن و به به‌دكار ناوتان ببه‌ن، له‌پێناوی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ.
هاوبەشی بکە
لۆقا 6 بخوێنەوەلۆقا 20:6-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا چاوی بۆ قوتابییەکانی هەڵبڕی و فەرمووی: «خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە، ئەی هەژاران، چونکە شانشینی خودا بۆ ئێوەیە. خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کە ئێستا برسین، چونکە تێر دەبن. خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کە ئێستا دەگریێن، چونکە پێدەکەنن. خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کاتێک خەڵکی لەبەر کوڕی مرۆڤ ڕقیان لێتان دەبێتەوە و جیاتان دەکەنەوە و جنێوتان پێدەدەن و بە بەدکار ناوتان دەبەن.
هاوبەشی بکە
لۆقا 6 بخوێنەوە