لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 19:6-31

لۆقا 19:6-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ش هه‌وڵیان ده‌دا ده‌ستی لێ بده‌ن، چونكه‌ هێزێكی لێ ده‌رده‌چوو و هه‌مووانی چاكده‌كرده‌وه‌. ئینجا چاوی بۆ قوتابییه‌كانی هه‌ڵبڕی و فه‌رمووی: “به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌، ئه‌ی هه‌ژاران، چونكه‌ پاشایه‌تیی خودا هی ئێوه‌یه‌. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌ كه‌ ئێستا برسین، چونكه‌ تێر ده‌بن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌ كه‌ ئێستا ده‌گریێن، چونكه‌ پێده‌كه‌نن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ڕقی لێتان ببێته‌وه‌ و جیاتان بكه‌نه‌وه‌ و جنێوتان پێ بده‌ن و به‌ به‌دكار ناوتان ببه‌ن، له‌پێناوی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ. له‌و ڕۆژه‌دا دڵخۆش بن و شاد بن، چونكه‌ له‌ ئاسماندا پاداشتتان مه‌زنه‌، چونكه‌ باوكانیان ئاوایان به‌ پێغه‌مبه‌ران ده‌كرد. به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندان، چونكه‌ دڵنه‌وایی خۆتان وه‌رگرتووه‌. وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی تێره‌كان، چونكه‌ برسی ده‌بن. وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا پێده‌كه‌نن، چونكه‌ خه‌م ده‌خۆن و ده‌گریێن. وه‌ی به‌حاڵتان كاتێ هه‌موو خه‌ڵک ستایشتان ده‌كات، چونكه‌ باوكانیان ئاوایان به‌ پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كان كردووه‌. به‌ڵام ئه‌ی گوێگران پێتان ده‌ڵێم: “دوژمنه‌كانتان خۆشبووێ، چاكه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی نه‌فره‌تتان لێده‌كه‌ن داوای داڕشتیان بۆ بكه‌ن، نوێژ بكه‌ن له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی خراپه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی له‌ ڕوومه‌تت ده‌دات، لایه‌كه‌ی دیكه‌شی بۆ ڕابگره‌. ئه‌وه‌ی چاكه‌ته‌كه‌ت ده‌بات، لاریت نه‌بێت بۆ كراسه‌كه‌شت. كێ داوای لێكردیت بیده‌رێ. ئه‌وه‌ش كه‌ شتێكت لێ ده‌بات لێی داوا مه‌كه‌وه‌. وه‌كو ده‌تانه‌وێ خه‌ڵكی چیتان بۆ بكه‌ن، ئێوه‌ش ئاوایان بۆ بكه‌ن.

هاوبەشی بکە
لۆقا 6 بخوێنەوە

لۆقا 19:6-31 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

هەموو خەڵکەکەش هەوڵیان دەدا دەستی لێ بدەن، چونکە هێزی لێ دەهاتە دەرەوە و هەمووانی چاک دەکردەوە. ئینجا چاوی بۆ قوتابییەکانی هەڵبڕی و فەرمووی: «خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە، ئەی هەژاران، چونکە شانشینی خودا بۆ ئێوەیە. خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کە ئێستا برسین، چونکە تێر دەبن. خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کە ئێستا دەگریێن، چونکە پێدەکەنن. خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کاتێک خەڵکی لەبەر کوڕی مرۆڤ ڕقیان لێتان دەبێتەوە و جیاتان دەکەنەوە و جنێوتان پێدەدەن و بە بەدکار ناوتان دەبەن. «لەو ڕۆژەدا دڵخۆش بن و لە خۆشیدا هەڵپەڕن، لەبەر ئەوەی لە ئاسمان پاداشتتان گەورەیە، چونکە باوباپیرانیشیان ئاوایان بە پێغەمبەران کردووە. «بەڵام قوڕبەسەرتان ئەی دەوڵەمەندان، چونکە خۆشگوزەرانی خۆتان لێرە وەرگرتووە. قوڕبەسەرتان ئەی ئەوانەی ئێستا تێرن، چونکە ئێوە برسی دەبن. قوڕبەسەرتان ئەی ئەوانەی ئێستا پێدەکەنن، چونکە ئێوە ماتەم دەگێڕن و دەگریێن. قوڕبەسەرتان کاتێک هەموو خەڵک ستایشتان دەکات، چونکە باوباپیرانیان ئاوایان بۆ پێغەمبەرە درۆزنەکان کردووە. «بەڵام ئەی گوێگران پێتان دەڵێم: دوژمنەکانتان خۆشبوێ، چاکە بکەن لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لێتان دەبێتەوە، ئەوانەی نەفرەتتان لێدەکەن داوای بەرەکەتیان بۆ بکەن، نوێژ بکەن بۆ ئەوانەی خراپەتان لەگەڵ دەکەن. ئەگەر یەکێک لە ڕوومەتت بدات، لایەکەی دیکەشی بۆ شل بکە. ئەگەر یەکێک چاکەتەکەت ببات، لاریت نەبێت بۆ کراسەکەشت. هەرکەسێک داوای شتێکی لێکردیت بیدەرێ. ئەوەش کە شتێکت لێ دەبات لێی داوا مەکەوە. چۆن دەتانەوێ خەڵکی هەڵسوکەوتتان لەگەڵ بکەن، ئێوەش بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەن.

هاوبەشی بکە
لۆقا 6 بخوێنەوە