لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 36:5-38 - Compare All Versions

لۆقا 36:5-38 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

هه‌روه‌ها په‌ندێكی بۆ هێنانه‌وه‌: “كه‌س په‌ڕۆیه‌كی نوێ ناكاته‌ پینه‌ بۆ كونی جلێكی كۆن، چونكه‌ نوێیه‌كه‌ ده‌دڕێت و كۆنه‌كه‌ش ناگونجێت له‌گه‌ڵ پینه‌ نوێیه‌كه‌. كه‌سیش مه‌یی نوێ ناكاته‌ نێو مه‌شكه‌ی كۆنه‌وه‌، نه‌وه‌ک مه‌یه‌ نوێیه‌كه‌ مه‌شكه‌كه‌ بدڕێنێت و بڕژێت، مه‌شكه‌كه‌ش له‌ناوبچێت. به‌ڵكو مه‌یی نوێ ده‌كرێته‌ مه‌شكه‌ی نوێوه‌، جا هه‌مووی پارێزراو ده‌بێت.

هاوبەشی بکە
لۆقا 5 PNTZS

لۆقا 36:5-38 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

هەروەها نموونەیەکی بۆ هێنانەوە و فەرمووی: «هیچ کەس پارچەیەک لە جلوبەرگێکی نوێ ناکاتەوە بۆ ئەوەی جلوبەرگێکی کۆنی پێ پینە بکات، چونکە جلوبەرگە نوێیەکە دەدڕێت و پینە نوێیەکەش لەگەڵ جلوبەرگە کۆنەکە ناگونجێت. کەسیش شەرابی نوێ ناکاتە ناو مەشکەی کۆنەوە، ئەگینا شەرابە نوێیەکە مەشکەکە دەدڕێنێت و دەڕژێت، مەشکەکەش لەناودەچێت. کەواتە پێویستە شەرابی نوێ بکرێتە ناو مەشکەی نوێوە.

هاوبەشی بکە
لۆقا 5 KSS