لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 33:5-38

لۆقا 33:5-38 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئینجا پێیان وت: “بۆچی قوتابییه‌كانی یوخه‌ننه‌ن زۆر ڕۆژوو ده‌گرن و نزا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها قوتابیه‌كانی په‌ڕیشییه‌كان، به‌ڵام قوتابیه‌كانی تۆ ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه‌؟”. پێی فه‌رموون: “ئایا ده‌توانن وا بكه‌ن شاییگێڕان به‌ڕۆژوو بن، كاتێ زاوا له‌گه‌ڵیانه‌؟ به‌ڵام ڕۆژانێک دێت كه‌ زاوایان له‌نێوانیان به‌رز ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وسا له‌و ڕۆژانه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بن”. هه‌روه‌ها په‌ندێكی بۆ هێنانه‌وه‌: “كه‌س په‌ڕۆیه‌كی نوێ ناكاته‌ پینه‌ بۆ كونی جلێكی كۆن، چونكه‌ نوێیه‌كه‌ ده‌دڕێت و كۆنه‌كه‌ش ناگونجێت له‌گه‌ڵ پینه‌ نوێیه‌كه‌. كه‌سیش مه‌یی نوێ ناكاته‌ نێو مه‌شكه‌ی كۆنه‌وه‌، نه‌وه‌ک مه‌یه‌ نوێیه‌كه‌ مه‌شكه‌كه‌ بدڕێنێت و بڕژێت، مه‌شكه‌كه‌ش له‌ناوبچێت. به‌ڵكو مه‌یی نوێ ده‌كرێته‌ مه‌شكه‌ی نوێوه‌، جا هه‌مووی پارێزراو ده‌بێت.

هاوبەشی بکە
لۆقا 5 بخوێنەوە