لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 29:5-39

لۆقا 29:5-39 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

لیوی له‌ ماڵی خۆیدا میواندارییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كرد، زۆر له‌ باجگران و خه‌ڵكی دیكه‌ له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر خوان بوون. جا په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كانیان بۆڵه‌بۆڵیان له‌سه‌ر قوتابییه‌كانی كرد و ده‌یانووت: “بۆچی له‌گه‌ڵ باجگر و گوناهباران ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه‌؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “له‌شساغ پێویستی به‌ پزیشک نییه‌، به‌ڵكو نه‌خۆش. نه‌هاتووم بێتاوانان بانگ بكه‌م، به‌ڵكو گوناهباران بۆ تۆبه‌كردن”. ئینجا پێیان وت: “بۆچی قوتابییه‌كانی یوخه‌ننه‌ن زۆر ڕۆژوو ده‌گرن و نزا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها قوتابیه‌كانی په‌ڕیشییه‌كان، به‌ڵام قوتابیه‌كانی تۆ ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه‌؟”. پێی فه‌رموون: “ئایا ده‌توانن وا بكه‌ن شاییگێڕان به‌ڕۆژوو بن، كاتێ زاوا له‌گه‌ڵیانه‌؟ به‌ڵام ڕۆژانێک دێت كه‌ زاوایان له‌نێوانیان به‌رز ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وسا له‌و ڕۆژانه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بن”. هه‌روه‌ها په‌ندێكی بۆ هێنانه‌وه‌: “كه‌س په‌ڕۆیه‌كی نوێ ناكاته‌ پینه‌ بۆ كونی جلێكی كۆن، چونكه‌ نوێیه‌كه‌ ده‌دڕێت و كۆنه‌كه‌ش ناگونجێت له‌گه‌ڵ پینه‌ نوێیه‌كه‌. كه‌سیش مه‌یی نوێ ناكاته‌ نێو مه‌شكه‌ی كۆنه‌وه‌، نه‌وه‌ک مه‌یه‌ نوێیه‌كه‌ مه‌شكه‌كه‌ بدڕێنێت و بڕژێت، مه‌شكه‌كه‌ش له‌ناوبچێت. به‌ڵكو مه‌یی نوێ ده‌كرێته‌ مه‌شكه‌ی نوێوه‌، جا هه‌مووی پارێزراو ده‌بێت. كه‌سیش نییه‌ مه‌یی كۆن بخواته‌وه‌ و ئاره‌زووی نوێ بكات، چونكه‌ ده‌ڵێت: كۆنه‌كه‌ خۆشتره‌”.

هاوبەشی بکە
لۆقا 5 بخوێنەوە

لۆقا 29:5-39 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

لێڤی لە ماڵی خۆیدا میواندارییەکی گەورەی بۆ کرد، زۆر لە باجگران و خەڵکی دیکە لەگەڵیان لەسەر خوان بوون. بەڵام فەریسی و مامۆستایانی تەورات کە فەریسی بوون بۆڵەبۆڵیان بەسەر قوتابییەکانیدا کرد و گوتیان: «بۆچی لەگەڵ باجگر و گوناهباران دەخۆن و دەخۆنەوە؟» عیساش وەڵامی دانەوە: «لەشساغ پێویستی بە پزیشک نییە، بەڵکو نەخۆش. نەهاتووم ڕاستودروستان بانگهێشت بکەم، بەڵکو گوناهباران بۆ تۆبەکردن.» ئینجا پێیان گوت: «قوتابییەکانی یەحیا زۆر ڕۆژوو دەگرن و نوێژ دەکەن، هەروەها ئەوانەی فەریسییەکان، بەڵام ئەوانەی تۆ دەخۆن و دەخۆنەوە.» عیساش پێی فەرموون: «ئایا دەتوانن وا بکەن بانگهێشتکراوانی زەماوەند بەڕۆژوو بن، کاتێک زاوا لەگەڵیاندایە؟ بەڵام ڕۆژێک دێت کە زاوایان لێ دوور دەخرێتەوە، ئەوسا لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو دەبن.» هەروەها نموونەیەکی بۆ هێنانەوە و فەرمووی: «هیچ کەس پارچەیەک لە جلوبەرگێکی نوێ ناکاتەوە بۆ ئەوەی جلوبەرگێکی کۆنی پێ پینە بکات، چونکە جلوبەرگە نوێیەکە دەدڕێت و پینە نوێیەکەش لەگەڵ جلوبەرگە کۆنەکە ناگونجێت. کەسیش شەرابی نوێ ناکاتە ناو مەشکەی کۆنەوە، ئەگینا شەرابە نوێیەکە مەشکەکە دەدڕێنێت و دەڕژێت، مەشکەکەش لەناودەچێت. کەواتە پێویستە شەرابی نوێ بکرێتە ناو مەشکەی نوێوە. کەسیش نییە شەرابی کۆن بخواتەوە و ئارەزووی نوێ بکات، چونکە دەڵێت ”کۆنەکە خۆشترە.“»

هاوبەشی بکە
لۆقا 5 بخوێنەوە