لۆقا 20:5-24
لۆقا 20:5-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ باوه‌ڕی ئه‌وانی بینی، فه‌رمووی: “كابرا، گوناهه‌كانت به‌خشران”. ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كان بیریان ده‌كرده‌وه و ده‌یانووت: “ئه‌مه كێیه كفر ده‌كات؟ بێجگه له خودا كێ ده‌توانێت گوناه ببه‌خشێت؟” ئیشۆعیش هه‌ستی به هزریانی كرد، وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “له دڵتان‌دا بیری چی ده‌كه‌نه‌وه؟ كامیان ئاسانتره؟ بووترێت: گوناهه‌كانت به‌خشران، یان بووترێت: هه‌سته و ڕێ بكه؟ به‌ڵام تاكو بزانن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گوناه به‌خشینی هه‌یه”، به ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: “پێت ده‌ڵێم: هه‌سته، جێگه‌كه‌ت هه‌ڵگره و بڕۆ ماڵه‌وه!”.
لۆقا 20:5-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کە عیسا باوەڕی ئەوانی بینی، فەرمووی: «کابرا، گوناهەکانت بەخشران.» مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان بیریان کردەوە و لە خۆیان پرسی: «ئەمە کێیە کفر دەکات؟ بێجگە لە خودا کێ دەتوانێت گوناه ببەخشێت؟» بەڵام عیسا زانی بیر لە چی دەکەنەوە، وەڵامی دانەوە: «بۆچی لە دڵتان‌دا بیر لەم شتانە دەکەنەوە؟ کامیان ئاسانترە، بگوترێت: ”گوناهەکانت بەخشران،“ یان بگوترێت: ”هەستە و بڕۆ“؟ بەڵام بۆ ئەوەی بزانن کوڕی مرۆڤ لەسەر زەوی دەسەڵاتی گوناهبەخشینی هەیە،…» بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «پێت دەڵێم: هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆرەوە ماڵەوە.»