لۆقا 17:5-19
لۆقا 17:5-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕۆژێكیان ئامۆژگاریی ده‌كرد، په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كانیش كه له هه‌موو گونده‌كانی گلیلا و ئیهوود و یروشلایمه‌وه هاتبوون دانیشتبوون، هێزی په‌روه‌ردگاریش چاكیده‌كردنه‌وه. چه‌ند پیاوێک هاتن ئیفلیجێكیان به جێگه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵگرتبوو و ده‌یانویست بیهێننه ژووره‌وه و له‌به‌رده‌می دایبنێن. كاتێ له‌به‌ر كۆمه‌ڵه‌كه ڕێیان نه‌بوو بیبه‌نه ژووره‌وه، سه‌ركه‌وتنه سه‌ربان و به جێگه‌كه‌یه‌وه به نێوان خشتهكاندا بۆ به‌رده‌م ئیشۆع شۆڕیان كرده‌وه ناوه‌ڕاست.
لۆقا 17:5-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕۆژێکیان عیسا خەریکی فێرکردن بوو، فەریسی و مامۆستایانی تەوراتیش کە لە هەموو گوندەکانی جەلیل و یەهودیا و ئۆرشەلیمەوە هاتبوون دانیشتبوون، توانایەکی خودایی هەبوو بۆ چاککردنەوە. چەند پیاوێک هاتن کابرایەکی ئیفلیجیان بە جێگاکەیەوە هێنا و دەیانویست بیبەنە ژوورەوە و لەبەردەمی دایبنێن. کاتێک لەبەر زۆری خەڵکەکە ڕێیان نەبوو بیبەنە ژوورەوە، سەرکەوتنە سەربان و بە جێگاکەیەوە بە نێوان خشتەکاندا شۆڕیان کردەوە بۆ ناوەڕاستیان بۆ بەردەم عیسا.