لۆقا 1:5-6
لۆقا 1:5-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕۆژێکیان عیسا لە کەناری دەریاچەی جەنیسارەت ڕاوەستابوو، خەڵکی پاڵەپەستۆیان دەکرد تاکو گوێ لە پەیامی خودا بگرن. عیسا دوو بەلەمی لە کەناری دەریاچەکە بینی کە ماسیگرەکان بەجێیان هێشتبوو و تۆڕەکانیان دەشوشت. چووە ناو یەکێکیان، هی شیمۆن بوو، داوای لێکرد کەمێک لە وشکانی دووری بخاتەوە، ئینجا دانیشت و لەناو بەلەمەکەوە خەڵکەکەی فێردەکرد. کاتێک وتەکانی تەواو کرد بە شیمۆنی فەرموو: «دووری بخەرەوە بۆ قووڵایی و تۆڕەکانتان بۆ ڕاوکردن فڕێبدەن.» شیمۆن وەڵامی دایەوە: «گەورەم، بە درێژایی شەو زۆر هەوڵمان دا و هیچمان نەگرت. بەڵام لەبەر قسەی تۆ، تۆڕەکان فڕێدەدەم.» کاتێک ئەمەیان کرد ماسییەکی زۆریان گرت، خەریک بوو تۆڕەکانیان بدڕێت.
لۆقا 1:5-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵه‌كه پاڵه‌په‌ستۆیان ده‌كرد تاكو گوێ له وشه‌ی خودا بگرن، ئه‌و له‌لای ده‌ریای گینیسه‌ڕ ڕاوه‌ستابوو، دوو كه‌شتیی له كه‌ناری ده‌ریاكه بینی، ماسیگران لێیان ده‌رچووبوون و تۆڕه‌كانیان ده‌شوشت. چووه نێو یه‌كێک له كه‌شتیه‌كان، كه هی شیمعون بوو، داوای لێ‌كرد كه‌مێک له وشكایی دووری بخاته‌وه، ئینجا دانیشت و له‌نێو كه‌شتیه‌كه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی ئامۆژگاری ده‌كرد. كاتێ فه‌رمووده‌كانی ته‌واو كرد به شیمعونی فه‌رموو: “دووریبخه‌ره‌وه بۆ قووڵایی و تۆڕه‌كانتان بۆ ڕاوكردن فڕێبده‌ن”. شیمعون وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ڕابی، به درێژایی شه‌و ماندووبووین و هیچمان نه‌گرت. به‌ڵام له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی تۆ، تۆڕه‌كان فڕێده‌ده‌م”. كاتێ ئه‌مه‌یان كرد ماسییه‌كی زۆر زۆریان گرت، تۆڕه‌كانیان خه‌ریک بوو ده‌دڕا.