لۆقا 40:4-43
لۆقا 40:4-43 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خۆر ئاوابوو، هه‌موو نه‌خۆشه‌كانیان هێنایه لای ئیشۆع، به نه‌خۆشی جۆراوجۆره‌وه، ئه‌ویش ده‌ستی له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان دانا و چاكیكردنهوه. شه‌یتانه‌كانیش له زۆر كه‌س ده‌رده‌چوون و هاواریان ده‌كرد: “تۆ مه‌سیحیت ڕۆڵه‌ی خودای!” ئه‌ویش لێیانی ڕاده‌خوڕی و نه‌یده‌هێشت بدوێن، چونكه زانییان مه‌سیحه‌كه‌یه. كاتێ خۆر هه‌ڵات، هه‌ستا و چووه جێگایه‌كی چۆڵ، كۆمه‌ڵه‌كه‌ش به دوایدا ده‌گه‌ڕان و هاتنه لای، ڕایانگرت تاكو له‌لایان نه‌ڕوات. پێی فه‌رموون: “له‌سه‌رمه موژده‌ی پاشایه‌تی خودا بده‌مه شاره‌كانی دیكه‌ش، چونكه بۆ ئه‌مه نێردراوم”.
لۆقا 40:4-43 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتی ڕۆژئاوابوون، هەموو نەخۆشەکانیان هێنایە لای عیسا، بە نەخۆشی جۆراوجۆرەوە، ئەویش دەستی لەسەر هەریەکەیان دانا و چاکیکردنەوە. ڕۆحی پیسی لە زۆریان دەرکرد، ڕۆحەکان هاواریان دەکرد: «تۆ کوڕی خودای!» ئەویش لێی ڕادەخوڕین و نەیدەهێشت بدوێن، چونکە دەیانزانی مەسیحەکەیە. کاتێک ڕۆژ هەڵات، هەستا و چووە جێگایەکی چۆڵ، خەڵکەکەش بەدوایدا دەگەڕان و هاتنە لای، ڕایانگرت تاکو لەلایان نەڕوات. بەڵام پێی فەرموون: «لەسەرمە مزگێنی پاشایەتی خودا بدەمە شارەکانی دیکەش، چونکە بۆ ئەمە نێردراوم.»