لۆقا 16:4-22
لۆقا 16:4-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هاتە ناسیرە کە لێی گەورە بووە، وەک نەریتی خۆی ڕۆژی شەممە چووە کەنیشت و بۆ خوێندنەوە هەستا. پەڕتووکی ئیشایا پێغەمبەریان دایێ و کردیەوە، ئەو شوێنەی دۆزییەوە کە تێیدا نووسراوە: «﴿ڕۆحی یەزدان بەهێزم دەکات، چونکە دەستنیشانی کردووم بۆ مژدەدان بە هەژاران، منی ناردووە بۆ جاڕدانی ئازادی بۆ بەدیلگیراوان، هەروەها گەڕانەوەی بینایی بۆ کوێران، بۆ ئازادکردنی ستەملێکراوان و ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان.﴾» ئینجا نووسراوە پیرۆزەکەی پێچایەوە، دایەوە خزمەتکارەکە و دانیشت. هەموو ئەوانەی لە کەنیشت بوون چاویان تێبڕی بوو. دەستی کرد بە قسەکردن و فەرمووی: «ئەمڕۆ ئەم نووسراوە پیرۆزەی گوێتان لێ‌بوو هاتە دی.» هەموو شایەتییان بۆ دەدا، سەرسام بوون لەو پەیامە پڕ لە نیعمەتەی لە دەمی دەهاتە دەرەوە، دەیانگوت: «ئەمە کوڕەکەی یوسف نییە؟»
لۆقا 16:4-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هاته ناسڕه‌ت كه لێی گه‌وره بووه، وه‌ک نه‌ریتی خۆی ڕۆژی شه‌ممه چووه كه‌نیشت، بۆ خوێندنه‌وه ڕاوه‌ستا. سیپاره‌ی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ریان پێ دا، كاتێ كردیه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی دۆزییه‌وه كه تیایدا نووسراوه: “ڕووحی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ره، چونكه ده‌ستنیشانی كردووم بۆ موژده‌دان به هه‌ژاران، ناردوومی تاكو دڵشكاوان چاكبكه‌مه‌وه و بانگه‌وازی ئازادی بۆ دیلكراوان و بینایی بۆ نابینایان بده‌م، پێشێلكراوان به‌ره‌و ئازادی بنێرم و ساڵی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار ڕابگه‌یێنم”. ئینجا سیپاره‌كه‌ی پێچایه‌وه، ڕاده‌ستی ڕاژه‌وانه‌كه‌ی كرد و دانیشت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له كه‌نیشت بوون چاویان تێبڕی بوو. جا پێی وتن: “ئه‌مڕۆ ئه‌م نووسراوه‌ی گوێتان لێ‌بوو هاته دی”. هه‌موو گه‌واهییان بۆ ده‌دا و سه‌رسام بوون له‌و وشه به‌خششدارانه‌ی له ده‌می ده‌هاتنه ده‌ره‌وه، ده‌یانووت: “ئه‌مه كوڕه‌كه‌ی یۆسپ نییه؟”