لۆقا 12:4-26
لۆقا 12:4-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “وتراوه: {په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندت تاقی مه‌كه‌وه} ”. كاتێ ئیبلیس هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو كرد، به‌جێیهێشت تا ده‌رفه‌تێكی دیكه. ئیشۆع به هێزی ڕووحی پارساوه گه‌ڕایه‌وه گلیلا، ناوبانگی له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی ده‌وروپشت بڵاو بووه‌وه. له كه‌نیشته‌كانیان ئامۆژگاریی ده‌كردن و هه‌موو ستایشیان ده‌كرد. هاته ناسڕه‌ت كه لێی گه‌وره بووه، وه‌ک نه‌ریتی خۆی ڕۆژی شه‌ممه چووه كه‌نیشت، بۆ خوێندنه‌وه ڕاوه‌ستا. سیپاره‌ی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ریان پێ دا، كاتێ كردیه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی دۆزییه‌وه كه تیایدا نووسراوه: “ڕووحی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ره، چونكه ده‌ستنیشانی كردووم بۆ موژده‌دان به هه‌ژاران، ناردوومی تاكو دڵشكاوان چاكبكه‌مه‌وه و بانگه‌وازی ئازادی بۆ دیلكراوان و بینایی بۆ نابینایان بده‌م، پێشێلكراوان به‌ره‌و ئازادی بنێرم و ساڵی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار ڕابگه‌یێنم”. ئینجا سیپاره‌كه‌ی پێچایه‌وه، ڕاده‌ستی ڕاژه‌وانه‌كه‌ی كرد و دانیشت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له كه‌نیشت بوون چاویان تێبڕی بوو. جا پێی وتن: “ئه‌مڕۆ ئه‌م نووسراوه‌ی گوێتان لێ‌بوو هاته دی”. هه‌موو گه‌واهییان بۆ ده‌دا و سه‌رسام بوون له‌و وشه به‌خششدارانه‌ی له ده‌می ده‌هاتنه ده‌ره‌وه، ده‌یانووت: “ئه‌مه كوڕه‌كه‌ی یۆسپ نییه؟” ئیشۆع پێی فه‌رموون: “به‌هه‌رحاڵ ئه‌م په‌نده‌شم پێ ده‌ڵێن: {ئه‌ی پزیشک چاره‌سه‌ری خۆت بكه!} ئه‌وه‌ی بیستمان و له كپه‌ڕناخوم كردت، لێره‌ش له شاره‌كه‌تدا بیكه”. هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هیچ پێغه‌مبه‌رێک له نیشتمانی خۆی په‌سه‌ند ناكرێت. له ڕه‌وادا پێتان ده‌ڵێم: له سه‌رده‌می ئیلییا زۆر بێوه‌ژن له ئیسڕائیلدا هه‌بوون، كاتێ سێ ساڵ و شه‌ش مانگ ئاسمان به‌سترا، كاتێ له هه‌موو زه‌ویه‌كه‌دا بووه برسێتییه‌كی مه‌زن، به‌ڵام ئیلییا بۆ ئه‌وان نه‌نێردرا، به‌ڵكو بۆ بێوه‌ژنێک له سرپه‌تی سه‌یده‌ن.
لۆقا 12:4-26 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیساش وەڵامی دایەوە: «گوتراوە: ﴿یەزدانی پەروەردگارتان تاقی مەکەنەوە.﴾» کاتێک ئیبلیس هەموو تاقیکردنەوەیەکی تەواو کرد، بەجێی هێشت هەتا دەرفەتێکی دیکە. عیسا بە هێزی ڕۆحی پیرۆزەوە گەڕایەوە جەلیل، ناوبانگی لە هەموو دێیەکانی دەوروپشت بڵاو بووەوە. لە کەنیشتەکانیان فێری دەکردن و هەموو ستایشیان دەکرد. هاتە ناسیرە کە لێی گەورە بووە، وەک نەریتی خۆی ڕۆژی شەممە چووە کەنیشت و بۆ خوێندنەوە هەستا. پەڕتووکی ئیشایا پێغەمبەریان دایێ و کردیەوە، ئەو شوێنەی دۆزییەوە کە تێیدا نووسراوە: «﴿ڕۆحی یەزدان بەهێزم دەکات، چونکە دەستنیشانی کردووم بۆ مژدەدان بە هەژاران، منی ناردووە بۆ جاڕدانی ئازادی بۆ بەدیلگیراوان، هەروەها گەڕانەوەی بینایی بۆ کوێران، بۆ ئازادکردنی ستەملێکراوان و ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان.﴾» ئینجا نووسراوە پیرۆزەکەی پێچایەوە، دایەوە خزمەتکارەکە و دانیشت. هەموو ئەوانەی لە کەنیشت بوون چاویان تێبڕی بوو. دەستی کرد بە قسەکردن و فەرمووی: «ئەمڕۆ ئەم نووسراوە پیرۆزەی گوێتان لێ‌بوو هاتە دی.» هەموو شایەتییان بۆ دەدا، سەرسام بوون لەو پەیامە پڕ لە نیعمەتەی لە دەمی دەهاتە دەرەوە، دەیانگوت: «ئەمە کوڕەکەی یوسف نییە؟» عیسا پێی فەرموون: «بێگومان ئەم پەندەم پێ دەڵێن: ئەی پزیشک چارەسەری خۆت بکە! ئەوەی بیستمان و لە شاری کەفەرناحوم کردت، لێرەش لە شارەکەتدا بیکە.» هەروەها فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، هیچ پێغەمبەرێک لە شارەکەی خۆی پەسەند ناکرێت. لە ڕاستیدا پێتان دەڵێم، لە سەردەمی ئەلیاس زۆر بێوەژن لە ئیسرائیل‌دا هەبوون، کاتێک سێ ساڵ و شەش مانگ باران نەباری، لە هەموو خاکەکەدا بووە قاتوقڕییەکی گەورە، بەڵام ئەلیاس بۆ هیچ یەکێکیان نەنێردرا، بەڵکو بۆ بێوەژنێک لە شاری سەرەفەندی ناوچەی سەیدا.