لۆقا 2:3-6
لۆقا 2:3-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له سه‌رده‌می كاهینیه‌تی باڵای خه‌ننه‌ن و قه‌یاپا، له ده‌شتوده‌ر وشه‌ی خودا بۆ یوخه‌ننه‌نی كوڕی زخه‌ریا هات. جا بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری یوردنه‌ن ده‌رچوو، بانگه‌وازی عه‌مادكردنی تۆبه‌ی ده‌دا بۆ گوناه به‌خشین. وه‌ک له سیپاره‌ی وشه‌كانی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ردا نووسراوه كه ده‌ڵێ: {ده‌نگی هاوارگه‌رێک له ده‌شتوده‌ره‌وه دێ: “ڕێگای په‌روه‌ردگار ئاماده بكه‌ن، ڕێبازه‌كانی ڕاست بكه‌ن. هه‌موو دۆڵێک پڕ ده‌بێته‌وه و هه‌موو چیا و گردێكیش نزم ده‌بێته‌وه، ڕێگا خواروخێچه‌كان ڕاست ده‌بنه‌وه و سه‌خته‌كانیش ئاسان ده‌بن، هه‌موو ئاده‌میزادێكیش ڕزگاریی خودا ده‌بینێت!}”
لۆقا 2:3-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە سەردەمی سەرۆک کاهینیێتی حەنا و قەیافا، لە دەشتودەر پەیامی خودا بۆ یەحیای کوڕی زەکەریا هات. ئیتر بە هەموو ناوچەکانی دەوروبەری ڕووباری ئوردوندا دەگەڕا، جاڕی لەئاوهەڵکێشانی تۆبەکردنی دەدا بۆ گوناه بەخشین. وەک لە پێشبینییەکانی پەڕتووکی ئیشایای پێغەمبەردا نووسراوە: ﴿کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت: «ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن، ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.» هەموو دۆڵێک پڕ دەبێتەوە و هەموو چیا و گردێک ڕۆدەچێت، ڕێگا خواروخێچەکان ڕاست دەبنەوە و سەختەکانیش ئاسان دەبن، هەموو مرۆڤایەتی ڕزگاریی خودا دەبینن!﴾