لۆقا 15:3-18
لۆقا 15:3-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
گه‌ل له چاوه‌ڕوانیدا بوون، هه‌موو له دڵیان‌دا ده‌رباه‌ری یوخه‌ننه‌ن ده‌یانپرسی: ڕه‌نگه مه‌سیح بێت؟ یوخه‌ننه‌ن وه‌ڵامی هه‌مووانی دایه‌وه و وتی: “من به ئاوتان عه‌مادتان ده‌كه‌م، به‌ڵام یه‌كێک دێت له من به‌هێزتره، ئه‌وه‌ی من شایسته نیم ئاوه‌زێنه‌ی سۆله‌كانی بكه‌مه‌وه، ئه‌و به ڕووحی پارسا و به ئاگر عه‌مادتان ده‌كات. ئه‌وه‌ی كه شه‌نه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، خه‌رمانه‌كه‌ی شه‌نه‌با ده‌كات، گه‌نمه‌كه‌ی له عه‌مباردا كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام كایه‌كه به ئاگرێكی نه‌كوژاوه ده‌سووتێنێ” زۆر شتی دیكه‌ش فێری گه‌لی ده‌كرد و موژده‌ی ده‌دانێ.
لۆقا 15:3-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
گەل لە چاوەڕوانیدا بوون، هەموو لە دڵی خۆیاندا دەربارەی یەحیا لێکیان دەدایەوە کە لەوانەیە یەحیا خۆی مەسیح بێت. یەحیا وەڵامی هەمووانی دایەوە: «من لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام یەکێک دێت لە من بەتواناترە، ئەوەی من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە. ئەو لە ڕۆحی پیرۆز و لە ئاگرتان هەڵدەکێشێت. شەنی بەدەستەوەیە بۆ پاککردنەوەی جۆخینەکەی، گەنمەکە لە ئەمباردا کۆدەکاتەوە و قەسەڵەکەش بە ئاگرێکی نەکوژاوە دەسووتێنێت.» بە زۆر شتی دیکەش ئامۆژگاری گەلی دەکرد و مژدەی دەدانێ.