لۆقا 32:24-35 - Compare All Versions
لۆقا 32:24-35 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
به یه‌كتریان وت: “ئه‌رێ كاتێ له ڕێگا قسه‌ی بۆ ده‌كردین و سیپاره‌كانی بۆمان ڕوون ده‌كرده‌وه، دڵمان له نێوماندا گڕی نه‌گرتبوو؟” ئینجا یه‌كسه‌ر هه‌ستان و هاتنه‌وه یروشلایم، بینییان یازده‌كه و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندان كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌ڵێن: “به ڕاستی په‌روه‌ردگار هه‌ستاوه‌ته‌وه و بۆ شیمعون ده‌ركه‌وتووه!”. ئه‌مانیش باسی ڕووداوی ڕێگایان كرد، چۆن له نان له‌تكردنه‌كه‌دا ئه‌ویان ناسیوه.
لۆقا 32:24-35 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
بە یەکتریان گوت: «ئەرێ کاتێک لە ڕێگا قسەی بۆ دەکردین و نووسراوە پیرۆزەکانی بۆمان ڕوون دەکردەوە، دڵمان لە ناخماندا گڕی نەگرتبوو؟» ئینجا دەستبەجێ هەستان و هاتنەوە ئۆرشەلیم، بینییان یازدە قوتابییەکە و ئەوانەی لەگەڵیاندان کۆبوونەتەوە و دەڵێن: «بە ڕاستی مەسیحی خاوەن شکۆ هەستاوەتەوە و بۆ شیمۆن دەرکەوتووە.» ئەمانیش باسی ئەو شتانەیان کرد کە لە ڕێگا بەسەریان هاتبوو، هەروەها لە کاتی نانلەتکردنەکەدا چۆن مەسیحیان ناسییەوە.