لۆقا 29:24-31
لۆقا 29:24-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
زۆر لێی پاڕانه‌وه، وتیان: “له‌لامان بمێنه‌وه، چونكه وا ئێواره‌یه و ڕۆژ له ئاوابووندایه”. جا چووه ژووره‌وه تاكو له‌گه‌ڵیان بمێنێته‌وه. كاتێ له‌گه‌ڵیان دانیشتبوو، نانێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی كرد و له‌تیكرد، پێی‌دان. ئینجا چاویان كرایه‌وه و ناسیانه‌وه، ئیتر له‌به‌رچاویان نه‌ما.
هاوبەشی بکە
لۆقا 24 بخوێنەوەلۆقا 29:24-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوانیش زۆر لێی پاڕانەوە و گوتیان: «لەلامان بمێنەرەوە، چونکە وا ئێوارەیە و ڕۆژ لە ئاوابوونە.» جا چووە ژوورەوە تاکو لەگەڵیان بمێنێتەوە. کاتێک لەگەڵیان دانیشتبوو، نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد، پاشان لەتی کرد و پێی‌دان. ئینجا چاویان کرایەوە و ناسیانەوە، ئیتر لەبەرچاویان نەما.
هاوبەشی بکە
لۆقا 24 بخوێنەوە