لۆقا 15:24-19
لۆقا 15:24-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ قسه و گفتوگۆیان ده‌كرد، خودی ئیشۆع لێیان نزیكبووه‌وه و له‌گه‌ڵیان ڕێی ده‌كرد، به‌ڵام چاویان له ناسینی به‌سترا. پێی فه‌رموون: “ئه‌وه به‌ڕێوه به ڕووگرژیه‌وه باسی چی ده‌كه‌ن؟”. یه‌كێكیان ناوی قه‌لیوپا بوو وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ئایا ته‌نیا تۆ له یروشلایم بیانی و ئاگات له‌و شتانه نییه كه له‌م ڕۆژانه‌دا تیایدا ڕوویداوه؟” پێی فه‌رموون: “چییه؟” پێیان وت: “ده‌رباه‌ری ئیشۆعی ناسڕه‌تی، كه پێغه‌مبه‌رێكی توانادار بوو له فه‌رمووده و كرداردا، له‌به‌رده‌م خودا و هه‌موو گه‌ل.
لۆقا 15:24-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک قسە و گفتوگۆیان دەکرد، عیسا خۆی لێیان نزیک بووەوە و لەگەڵیان دەڕۆیشت، بەڵام چاویان لە ناسینی بەسترا. پێی فەرموون: «ئەوە بەڕێوە باسی چی دەکەن؟» بە ڕووێکی خەمناکەوە ڕاوەستان. یەکێکیان ناوی کلیۆپاس بوو وەڵامی دایەوە: «ئایا تەنها تۆ لە ئۆرشەلیم نامۆیت و ئاگات لەو شتانە نییە کە لەم ڕۆژانەدا تێیدا ڕوویداوە؟» پێی فەرموون: «چی ڕوویداوە؟» وەڵامیان دایەوە: «باسی عیسای ناسیرەیی، کە پێغەمبەرێکی توانادار بوو لە قسە و کرداردا، لەلای خودا و هەموو گەل،