لۆقا 13:24-16
لۆقا 13:24-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا، دووان له‌وان ده‌چوونه گوندێكی دوور كه شه‌ست تیرهاوێژ له یروشلایم دوور بوو، ناوی عه‌مائوس بوو. له‌گه‌ڵ یه‌كتری باسی هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌یان ده‌كرد. كاتێ قسه و گفتوگۆیان ده‌كرد، خودی ئیشۆع لێیان نزیكبووه‌وه و له‌گه‌ڵیان ڕێی ده‌كرد، به‌ڵام چاویان له ناسینی به‌سترا.
هاوبەشی بکە
لۆقا 24 بخوێنەوەلۆقا 13:24-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەر لەو ڕۆژەدا دووان لەوان دەچوونە گوندێک بە ناوی ئەمواس کە شەست تیرهاوێژ لە ئۆرشەلیم دوور بوو. لەگەڵ یەکتری باسی هەموو ئەو شتانەیان دەکرد کە ڕوویدابوو. کاتێک قسە و گفتوگۆیان دەکرد، عیسا خۆی لێیان نزیک بووەوە و لەگەڵیان دەڕۆیشت، بەڵام چاویان لە ناسینی بەسترا.
هاوبەشی بکە
لۆقا 24 بخوێنەوە