لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 1:24-11

لۆقا 1:24-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌، له‌ به‌ره‌به‌یاندا، ئه‌و بۆنوبه‌رامه‌ی ئاماده‌یان كردبوو هێنایان و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه‌وه‌ هاتنه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌. بینییان به‌رده‌كه‌ له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ گلۆر كراوه‌ته‌وه‌. چوونه‌ ژووره‌وه‌ و جه‌سته‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاریان نه‌دۆزییه‌وه‌. كاتێ له‌مه‌ سه‌رسام بوون، دوو پیاو به‌ جلی بریسكه‌داره‌وه‌ له‌ ته‌نیشتیان ڕاوه‌ستان. كه‌ ترسان و سه‌ریان داگرتبووه‌ سه‌ر زه‌وی، پێیان وتن: “بۆچی له‌نێو مردووان به‌دوای زیندووه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن!؟ لێره‌ نییه‌، به‌ڵكو هه‌ستایه‌وه‌! به‌ بیرتان بێته‌وه‌ كه‌ هێشتا له‌ گلیلا بوو چۆن قسه‌ی بۆ فه‌رموون:” “ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێت بدرێته‌ ده‌ست خه‌ڵكی گوناهبار، له‌خاچ بدرێت و له‌ ڕۆژی سێیه‌مدا هه‌ستێته‌وه‌”. ئینجا فه‌رمووده‌كه‌یان هاته‌وه‌ یاد. له‌ گۆڕه‌كه‌ هاتنه‌وه‌ و هه‌واڵی هه‌موو ئه‌م شتانه‌یان به‌ یازده‌كه‌ و هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌ دا. مه‌ریه‌می مه‌گدانی و یۆوه‌نا و مه‌ریه‌می دایكی یاقوو و ئه‌وانی دیكه‌ی له‌گه‌ڵیان بوون، ئه‌م شتانه‌یان به‌ په‌یامبه‌ران وت. قسه‌كه‌یان له‌لای ئه‌وان وه‌ک وڕێنه‌ بوو، باوه‌ڕیان پێ نه‌كردن.

هاوبەشی بکە
لۆقا 24 بخوێنەوە

لۆقا 1:24-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، بەیانی زوو، ژنەکان ئەو بۆنوبەرامەی ئامادەیان کردبوو هێنایان و هاتنە سەر گۆڕەکە. بینییان بەردەکە لەسەر گۆڕەکە گلۆر کراوەتەوە. چوونە ژوورەوە، بەڵام تەرمەکەی عیسای خاوەن شکۆیان نەدۆزییەوە. هێشتا لەمە سەرسام بوون، لەپڕ دوو پیاو بە جلی بریسکەدارەوە لەتەنیشتیان ڕاوەستان. ترسان و کڕنۆشیان برد و سەریان خستە سەر زەوی، پیاوەکان پێیان گوتن: «بۆچی لەنێو مردووان بەدوای زیندووەکەدا دەگەڕێن؟ ئەو لێرە نییە، بەڵکو هەستایەوە! بیهێننەوە بیرتان کە هێشتا لە جەلیل بوو چۆن قسەی بۆ کردن، فەرمووی: ”کوڕی مرۆڤ دەبێت بدرێتە دەست خەڵکی گوناهبار، لە خاچ بدرێت و لە ڕۆژی سێیەم هەستێتەوە.“» ئینجا قسەکانیان هاتەوە یاد. کاتێک لە گۆڕەکە هاتنەوە، هەواڵی هەموو ئەم شتانەیان بە یازدە قوتابییەکە و هەموو ئەوانی دیکە دا. مریەمی مەجدەلی و یوەنا و مریەمی دایکی یاقوب و ئەوانی دیکەی لەگەڵیان بوون، ئەم شتانەیان بە نێردراوان گوت. قسەکەیان لەلای ئەوان وەک وڕێنە بوو، باوەڕیان پێ نەکردن.

هاوبەشی بکە
لۆقا 24 بخوێنەوە