لۆقا 13:23-21
لۆقا 13:23-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پیڵاتوس كاهینانی باڵا و پێشه‌وایان و گه‌لی بانگ‌كرد و پێی وتن: “ئه‌م پیاوه‌تان هێنایه لام وه‌ک یه‌كێک خه‌ڵک تێكبدات، ئه‌وه‌تا منیش له‌به‌رده‌متان لێم كۆڵییه‌وه و هیچ تاوانێكم له‌م پیاوه‌دا نه‌بینی له‌وه‌ی سكاڵای لێده‌كه‌ن. نه هیڕوودسیش، چونكه بۆ لای ئێمه‌ی ناردۆته‌وه. ئه‌وه‌تا هیچ شتێكی نه‌كردووه شایانی مه‌رگ بێت. بۆیه ته‌مبێی ده‌كه‌م و ئازادی ده‌كه‌م”. ناچار بوو له هه‌موو جه‌ژنێكدا یه‌كێكیان بۆ ئازاد بكات. به‌ڵام تێكڕا هاواریان كرد، “ئه‌مه ببه! به‌ڕئه‌ببامان بۆ ئازاد بكه!” ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ئاژاوه‌یه‌ک كه له شاردا ڕوویدابوو و له‌به‌ر كوشتن فڕێدرابووه زیندانه‌وه. پیڵاتوس دیسان بانگیكردن، ده‌یویست ئیشۆع ئازاد بكات. به‌ڵام هاواریان كرد و وتیان: “له‌خاچی بده! له‌خاچی بده!”
لۆقا 13:23-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پیلاتۆس کاهینانی باڵا و پێشەوایان و گەلی بانگکرد و پێی گوتن: «ئەم پیاوەتان هێنایە لام وەک یەکێک خەڵک بۆ یاخیبوون هانبدات. ئەوەتا منیش لەبەردەمتان لێم کۆڵییەوە و هیچ تاوانێکم لەم پیاوەدا نەبینی لەوەی سکاڵای لێدەکەن. نە هێرۆدسیش، چونکە بۆ لای ئێمەی ناردووەتەوە. هەروەک دەبینن، هیچ شتێکی وای نەکردووە کە شایانی سزای مردن بێت. لەبەر ئەوە تەمبێی دەکەم و ئازادی دەکەم.» [ ناچار بوو لە هەموو جەژنێکدا کەسێکیان بۆ ئازاد بکات.] بەڵام تێکڕا هاواریان کرد، «ئەمە ببە! باراباسمان بۆ ئازاد بکە!» ئەوەی لەبەر ڕاپەڕینێک کە لە شاردا ڕوویدابوو و لەبەر کوشتن فڕێدرابووە بەندیخانەوە. پیلاتۆس دیسان بانگی کردن، دەیویست عیسا ئازاد بکات. بەڵام هاواریان دەکرد: «لە خاچی بدە! لە خاچی بدە!»