لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 1:21-4 - Compare All Versions

لۆقا 1:21-4 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئینجا ئیشۆع ته‌ماشای كرد و بینی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌خشینیان ده‌خه‌نه‌ نێو گه‌نجینه‌كه‌. بێوه‌ژنێكی هه‌ژاریشی بینی دوو فلسی خسته‌ نێوی. ئینجا فه‌رمووی: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌م بێوه‌ژنه‌ هه‌ژاره‌ له‌ هه‌مووان زیاتری دانا. چونكه‌ ئه‌وان له‌ زیاده‌ی خۆیان له‌ به‌خشینه‌كانی خودایان دانا، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ پێویستی خۆی، هه‌موو بژێوییه‌كه‌ی دانا”.

هاوبەشی بکە
لۆقا 21 PNTZS

لۆقا 1:21-4 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئینجا عیسا تەماشای کرد و بینی دەوڵەمەندەکان بەخشینیان دەخەنە ناو گەنجینەی پەرستگاوە. بێوەژنێکی هەژاریشی بینی دوو فلسی خستە ناوی. ئینجا فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، ئەم بێوەژنە هەژارە لە هەموویان زیاتری دانا. هەموو ئەوانە لە زیادەی خۆیان بەخشییان، بەڵام ئەم بێوەژنە، سەرەڕای هەژارییەکەی هەموو بژێوییەکەی بەخشی.»

هاوبەشی بکە
لۆقا 21 KSS