لۆقا 41:20-44
لۆقا 41:20-44 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا پێی فه‌رموون: “چۆن ده‌ڵێن مه‌سیح ڕۆڵه‌ی داویده؟ خودی داوید له سیپاره‌ی په‌سنیه‌كاندا ده‌ڵێت: {په‌روه‌ردگار به په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: له‌لای ڕاستم دانیشه تاكو دوژمنانت بخه‌مه ژیر پێت} . ئه‌گه‌ر داوید پێی بڵێ په‌روه‌ردگار، ئیتر چۆن ڕۆڵه‌ی ئه‌وه؟”.
هاوبەشی بکە
لۆقا 20 بخوێنەوەلۆقا 41:20-44 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا پێی فەرموون: «باشە چۆن دەڵێن کە مەسیح کوڕی داودە؟ داود خۆی لە پەڕتووکی زەبووردا دەڵێت: «﴿یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: ”لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت.“﴾ ئەوەتا داود پێی دەڵێ ”خاوەن شکۆ“، ئیتر چۆن دەبێتە کوڕی؟»
هاوبەشی بکە
لۆقا 20 بخوێنەوە