لۆقا 27:20-35
لۆقا 27:20-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌ندێک زادوقی هاتن، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕییان به هه‌ستانه‌وه نییه، لێیان پرسی: وتیان: “ڕابی، مووشێ بۆی نووسیوین: ئه‌گه‌ر یه‌كێک برای بمرێت كه ژنی هه‌بێت و منداڵی نه‌بێت، با براژنه‌كه‌ی بهێنێت و وه‌چه بۆ براكه‌ی بخاته‌وه. ئینجا حه‌وت برا هه‌بوون، یه‌كه‌میان ژنی هێنا و به وجاخكوێری مرد. دووه‌میش هێنای و به وجاخكوێری مرد، سێیه‌میش خواستی، هه‌ر حه‌وتیان به هه‌مان شێوه به وجاخكوێری مردن. له‌دوای هه‌موویان ژنه‌كه‌ش مرد. ئایا له هه‌ستانه‌وه‌دا ژنه‌كه بۆ كامیان ده‌بێت؟ چونكه ژنی هه‌ر حه‌وتیان بووه!” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “خه‌ڵكی ئه‌م ڕۆژگاره ژن ده‌هێنن و شوو ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی داده‌نرێن شایانی گه‌یشتنن به‌و ڕۆژگار و به هه‌ستانه‌وه‌ی نێو مردووان، ژن ناهێنن و شوو ناكه‌ن.
لۆقا 27:20-35 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەندێک سەدوقی هاتن، ئەوانەی دەڵێن هەستانەوە نییە، لێیان پرسی: «مامۆستا، مو‌سا بۆی نووسیوین، ئەگەر یەکێک براکەی بە وەجاخکوێری مرد و ژنەکەی لەپاش خۆی بەجێهێشت، ئەوا براژنەکەی دەخوازێتەوە و وەچە بۆ براکەی دەخاتەوە. ئینجا حەوت برا هەبوون، یەکەمیان ژنی هێنا و بە وەجاخکوێری مرد. دووەمیش و سێیەمیش خواستیانەوە، هەر حەوتیان بە هەمان شێوە بە وەجاخکوێری مردن. لەدوای هەموویان ژنەکەش مرد. ئایا لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا دەبێتە ژنی کامیان؟ چونکە ژنی هەر حەوتیان بووە.» عیساش پێی فەرموون: «خەڵکی ئەم دنیایە ژن دەهێنن و شوو دەکەن، بەڵام ئەوانەی شایانی گەیشتنن بەو دنیا و هەستانەوەی نێو مردووان، ژن ناهێنن و شوو ناکەن.