لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 42:2-52

لۆقا 42:2-52 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک عیسا بووە دوازدە ساڵ، وەک نەریتی جەژن بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوتن. دوای تەواوبوونی جەژن و لە گەڕانەوەیاندا، بەبێ ئەوەی دایک و باوکی بزانن، عیسای مێردمنداڵ لە ئۆرشەلیم مایەوە. لەبەر ئەوەی پێیان وابوو لەنێو کاروانەکەیە، ڕۆژە ڕێیەک ڕۆیشتن. دوای ئەوە لەناو خزم و ناسیاوەکاندا بەدوایدا گەڕان. کاتێک نەیاندۆزییەوە، گەڕانەوە بۆ ئۆرشەلیم بۆ ئەوەی بەدوایدا بگەڕێن. دوای سێ ڕۆژ لە حەوشەکانی پەرستگادا دۆزیانەوە، بینییان لەناو مامۆستایان دانیشتووە، گوێیان لێ دەگرێت و پرسیاریان لێدەکات. هەموو ئەوانەی گوێیان لێی ڕاگرتبوو، لە تێگەیشتن و وەڵامەکانی سەرسام بوون. کاتێک بینییان واقیان وڕما، ئینجا دایکی پێی گوت: «کوڕم، بۆ وات لێکردین؟ من و باوکت نیگەرانت بووین و بەدواتدا دەگەڕاین.» وەڵامی دانەوە: «بۆچی بەدوامدا دەگەڕان؟ نەتاندەزانی پێویستە لە ماڵی باوکمدا بم؟» بەڵام لەو قسەیە تێنەگەیشتن کە پێی فەرموون. ئینجا لەگەڵیان گەڕایەوە و هاتەوە ناسیرە و گوێڕایەڵیان بوو. مریەمی دایکی ئەمانەی هەموو دەخستە دڵییەوە. عیساش لە دانایی و باڵا گەشەی دەکرد، جێی ڕەزامەندی خودا و خەڵکی بوو.

هاوبەشی بکە
لۆقا 2 بخوێنەوە

لۆقا 42:2-52 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ بووه‌ دوازده‌ ساڵ، وه‌ک نه‌ریتی جه‌ژن به‌ره‌و یروشلایم سه‌ركه‌وتن. دوای ته‌واوبوونی ڕۆژه‌كان له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یاندا ئیشۆع له‌ یروشلایم مایه‌وه‌، یۆسپ و دایكیشی نه‌یانزانی. وایانده‌زانی له‌نێو كاروانه‌كه‌دایه‌، ڕۆژه‌ ڕێیه‌ک ڕۆیشتن، دوای ئه‌وه‌ له‌نێو خزم و ناسیاوه‌كان بۆی گه‌ڕان. كه‌ نه‌یاندۆزییه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ یروشلایم، به‌ دوایدا ده‌گه‌ڕان. دوای سێ ڕۆژ له‌ په‌رستگادا دۆزیانه‌وه‌، له‌ناوه‌ڕاستی ڕابیان دانیشتووه‌، گوێیان لێ ده‌گرێت و پرسیان لێده‌كات. هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان لێی ڕاگرتبوو، له‌ تێگه‌یشتن و وه‌ڵامه‌كانی سه‌رسام بوون. كاتێ بینییان واقیان وڕما، ئینجا دایكی پێی فه‌رموو: “ڕۆڵه‌ بۆ وات لێكردین؟ من و باوكت به‌سه‌رگه‌ردانیه‌وه‌ به‌ دواتدا ده‌گه‌ڕاین!” پێی فه‌رموون: “بۆچی به‌دوامدا ده‌گه‌ڕان؟ نه‌تانده‌زانی پێویسته‌ له‌ كاروباری باوكم بم؟” به‌ڵام له‌و قسه‌ی پێی فه‌رموون تێنه‌گه‌یشتن. ئینجا له‌گه‌ڵیان دابه‌زی و هاته‌وه‌ ناسڕه‌ت‌ و گوێڕایه‌ڵیان بوو، دایكیشی هه‌موو شته‌كانی له‌ دڵیدا هه‌ڵده‌گرت. ئیشۆعیش له‌ دانایی و ته‌مه‌ن و به‌خشش، له‌لای خودا و خه‌ڵكی، گه‌شه‌ی ده‌كرد.