لۆقا 21:2-24
لۆقا 21:2-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ هه‌شت ڕۆژ ته‌واو بوو بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه خروسه‌ی ببڕدرێت، ناوی نرا ئیشۆع، وه‌ک له‌لایه‌ن فریشته‌كه ناونرا، پێش ئه‌وه‌ی به سک بكه‌وێت. كاتێک ڕۆژانی پاكژبوونه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌وراتی مووشێ ته‌واوبوو، بردییانه یروشلایم، تاكو پێشكه‌شی په‌روه‌ردگاری بكه‌ن وه‌ک له ته‌وراتی په‌روه‌ردگار نووسراوه: {هه‌موو نێرینه‌یه‌كی نۆبه‌ره ده‌بێته پارسا‌ی په‌روه‌ردگار} . بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانییه‌كیش، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له ته‌وراتی په‌روه‌ردگار وتراوه: {جووتێک كوكوختی یان دوو بێچووه كۆتر} .
لۆقا 21:2-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە ڕۆژی هەشتەم کاتی خەتەنەکردنی منداڵەکە هات، هەر ئەو کاتەش ناوی لێ‌نرا عیسا، بەو شێوەیەی فریشتەکە ناوی لێنا، پێش ئەوەی مریەم سکی پڕبێت. پاشان یوسف و مریەم لەدوای تەواوبوونی ڕۆژانی پاکبوونەوە عیسایان بردە ئۆرشەلیم تاکو پێشکەشی یەزدانی بکەن، بەگوێرەی تەوراتی مو‌سا، کە تەوراتی یەزدانە، هەروەک تێیدا نووسراوە: ﴿هەر نێرینەیەکی نۆبەرە بۆ یەزدان تەرخان دەکرێت.﴾ بۆ پێشکەشکردنی قوربانییەکیش، بەگوێرەی ئەوەی لە تەوراتی یەزدان گوتراوە: ﴿دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر.﴾