لۆقا 1:2-40
لۆقا 1:2-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌و ڕۆژانه‌دا له ئۆگستۆس قه‌یسه‌ڕه‌وه فه‌رمانێک ده‌رچوو، كه هه‌موو جیهان ناونووس بكرێت. ئه‌مه یه‌كه‌م ناونووسین بوو، كاتێ كیرینیۆس فه‌رمانڕه‌وای سوریا بوو. ئیتر هه‌ریه‌كه بۆ ناونووسین ده‌چووه شاری خۆی. یۆسپیش له گلیلا له شاری ناسڕه‌ته‌وه به‌ره‌و ئیهوود سه‌ركه‌وت، بۆ شاره‌كه‌ی داوید كه پێی ده‌ووترێ بێتلخم، چونكه له بنه‌ماڵه و هۆزی داوید بوو، تاكو له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌م ناونووس بكرێن كه ماره‌ی بڕیبوو و سكی هه‌بوو. كاتێک له‌وێ بوون، كاتی منداڵبوونی هات. جا كوڕه نۆبه‌ره‌كه‌ی بوو، قۆنداغی كرد و له ئاخوڕێكدا داینا، چونكه له خانه‌كه‌دا شوێنیان نه‌بوو. له‌و ده‌ڤه‌ره شوان هه‌بوون له ده‌شت ده‌مانه‌وه و شه‌وان ئێشكیان له مێگه‌له‌كه‌یان ده‌گرت. فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌به‌رده‌میان ڕاوه‌ستا و شكۆی په‌روه‌ردگار له ده‌وریان دره‌وشایه‌وه، جا ترسێكی زۆریان لێ نیشت. فریشته‌كه پێی فه‌رموون: “مه‌ترسن! ئه‌وا موژده‌ی خۆشییه‌كی مه‌زنتان ده‌ده‌مێ كه بۆ هه‌موو گه‌له: ئه‌مڕۆ له شاری داوید ڕزگاریده‌رێكتان بۆ له‌دایكبوو، مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره. ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه بۆتان: منداڵێكی قۆنداغكراو ده‌بینن له‌نێو ئاخوڕێک دانراوه”. له پڕێكدا له‌گه‌ڵ فریشته‌كه كۆمه‌ڵێک له‌شكری ئاسمانی ده‌ركه‌وت و ستایشی خودایان ده‌كرد و ده‌یانفه‌رموو: “شكۆ بۆ خودا له به‌رزایی، له‌سه‌ر زه‌ویش ئاشتی، بۆ خه‌ڵكیش شادی”. كاتێ فریشته‌كان به‌ره‌و ئاسمان به‌جێیان هێشتن، شوانه‌كان به یه‌كتریان وت: “با ئێستا بڕۆینه بێتلخم و ئه‌م شته‌ی ڕوویداوه ببینین كه په‌روه‌ردگار پێی ڕاگه‌یاندین”. خێرا هاتن و مه‌ریه‌م و یۆسپ و ئه‌و منداڵه‌ی له ئاخوڕه‌كه‌دا دانرابوو دۆزییانه‌وه. كاتێ بینییان، ئه‌و قسه‌یه‌یان وته‌وه كه ده‌رباره‌ی ئه‌م منداڵه پێیان وترابوو. هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان لێ‌بوو، سه‌ریان سوڕمابوو له‌وه‌ی شوانه‌كان پێیان ده‌ووتن. به‌ڵام مه‌ریه‌م هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی هه‌ڵده‌گرت و له دڵی خۆیدا لێكی ده‌دایه‌وه. شوانه‌كان گه‌ڕانه‌وه و شكۆی خودایان ده‌كرد و ستایشیان ده‌كرد بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی بیستیان و بینییان، وه‌ک پێیان وترابوو. كاتێ هه‌شت ڕۆژ ته‌واو بوو بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه خروسه‌ی ببڕدرێت، ناوی نرا ئیشۆع، وه‌ک له‌لایه‌ن فریشته‌كه ناونرا، پێش ئه‌وه‌ی به سک بكه‌وێت. كاتێک ڕۆژانی پاكژبوونه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌وراتی مووشێ ته‌واوبوو، بردییانه یروشلایم، تاكو پێشكه‌شی په‌روه‌ردگاری بكه‌ن وه‌ک له ته‌وراتی په‌روه‌ردگار نووسراوه: {هه‌موو نێرینه‌یه‌كی نۆبه‌ره ده‌بێته پارسا‌ی په‌روه‌ردگار} . بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانییه‌كیش، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له ته‌وراتی په‌روه‌ردگار وتراوه: {جووتێک كوكوختی یان دوو بێچووه كۆتر} . له یروشلایم پیاوێک هه‌بوو ناوی شیمعون بوو، ئه‌م پیاوه خوداناس و له‌خواترس بوو، چاوه‌ڕێی دڵنه‌واییكردنی ئیسڕائیل بوو، ڕووحی پارسا‌ی له‌سه‌ر بوو. به ڕووحی پارسا بۆی سرووش هاتبوو كه به‌ر له بینینی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار مه‌رگ نابینێت. به‌هۆی ڕووحه‌كه‌وه هاته په‌رستگا. كاتێ دایک و باوكه‌كه ئیشۆعی كوڕیان هێنا ژووره‌وه، تاكو به‌گوێره‌ی نه‌ریتی ته‌ورات بۆی بكه‌ن، له باوه‌شی كرد و پیرۆزی خودای كرد و وتی: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئێستا به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌كه‌ت به‌نده‌ی خۆت به ئاشتی به‌ڕێبكه. ئه‌وا چاوم ڕزگاریی تۆی بینی، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م هه‌موو گه‌لان ئاماده‌ت كردووه، تا ئاشكراكردنی ڕووناكی بۆ نه‌ته‌وه‌كان و شكۆمه‌ندی بێت بۆ ئیسڕائیلی گه‌لی خۆت”. یۆسپ و دایكی كوڕه‌كه سه‌رسام بوون له‌وه‌ی ده‌رباره‌ی وترا. شیمعون داوای داڕشتی بۆ كردن و به مه‌ریه‌می دایكی وت: “ئا ئه‌مه دانراوه بۆ كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ی زۆر كه‌س له ئیسڕائیلدا، ده‌بێته په‌رجوێک دژایه‌تی ده‌كرێت، تۆش شمشێرێک ده‌روونت ده‌بڕێت. تاكو نیازی زۆر دڵان ئاشكرا بێت”. ژنه پێغه‌مبه‌رێک هه‌بوو، یوخه‌ن كچی فه‌نۆئیل له هۆزی ئه‌شیر. زۆر به ساڵدا چووبوو، له كچێنیه‌وه حه‌وت ساڵ له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ژیابوو، ئینجا بێوه‌ژن بوو تاكو هه‌شتا و چوار ساڵی. په‌رستگای به‌جێنه‌ده‌هێشت، به ڕۆژوو و نزاوه شه‌و و ڕۆژ له په‌رستندا بوو. له‌و كاته‌دا ڕاوه‌ستا و ستایشی خوداوه‌ندی كرد، باسی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كرد كه چاوه‌ڕوانی قوربانیدانی یروشلایم بوون. كه هه‌موو شتێكیان به‌گوێره‌ی ته‌وراتی په‌روه‌ردگار ته‌واو كرد، گه‌ڕانه‌وه بۆ گلیلا، بۆ ناسڕه‌تی شاره‌كه‌ی خۆیان. كوڕه‌كه‌ش به‌ڕووح گه‌شه‌ی ده‌كرد و به‌هێز ده‌بوو، پڕبوو له دانایی، به‌خششی خوداشی له‌سه‌ر بوو.
لۆقا 1:2-40 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەو ڕۆژانەدا لە ئۆگستۆس قەیسەرەوە فەرمانێک دەرچوو، کە هەموو دانیشتووانی ئیمپراتۆریەتیەکەی ناونووس بکرێت. ئەمە یەکەم ناونووسین بوو، کاتێک کیرینیۆس فەرمانڕەوای سوریا بوو. ئیتر هەرکەس بۆ ناونووسین دەچووە شاری خۆی. یوسفیش لە جەلیل لە شاری ناسیرەوە بەرەو یەهودیا سەرکەوت بۆ شارەکەی داود کە پێی دەگوترێ بێت‌لەحم، چونکە لە بنەماڵە و تیرەی داود بوو، تاکو لەگەڵ مریەم ناونووس بکرێن کە دەستگیرانی بوو و سکی هەبوو. کە لەوێ بوون، کاتی منداڵبوونی هات. جا کوڕە نۆبەرەکەی بوو، قۆنداغی کرد و لە ئاخوڕێکدا داینا، چونکە هیچ ژوورێکیان بۆ نوستن دەست نەکەوت. لەو ناوچەیە شوان هەبوون لە دەشت دەمانەوە و شەوان ئێشکیان لە مێگەلەکەیان دەگرت. فریشتەیەکی یەزدان بۆیان دەرکەوت و شکۆمەندی یەزدان لە دەوریان درەوشایەوە، بەمە ترسێکی زۆریان لێ نیشت. فریشتەکە پێی گوتن: «مەترسن، ئەوا مژدەی خۆشییەکی گەورەتان دەدەمێ کە بۆ هەموو گەلە. ئەمڕۆ لە شاری داود ڕزگارکەرێکتان بۆ لەدایک بوو، ئەویش مەسیحی خاوەن شکۆیە. ئەمەش نیشانەیە بۆتان، مەلۆتکەیەک دەبینن لەناو ئاخوڕێک دانراوە.» لەناکاو لەگەڵ فریشتەکە لەشکرێکی گەورەی ئاسمانی دەرکەوت و ستایشی خودایان دەکرد و دەیانگوت: «شکۆ بۆ خودا لە ئاسمان، لەسەر زەویش ئاشتی بۆ ئەوانەی جێی ڕەزامەندی ئەون.» کاتێک فریشتەکان بەرەو ئاسمان بەجێیان هێشتن، شوانەکان بە یەکتریان گوت: «دەی با بڕۆینە بێت‌لەحم و ئەم شتەی ڕوویداوە بیبینین کە یەزدان پێی ڕاگەیاندین.» خێرا هاتن و مریەم و یوسف و ئەو مەلۆتکەیەی لە ئاخوڕەکەدا دانرابوو دۆزییانەوە. کاتێک بینییان، ئەو قسەیەیان بڵاو کردەوە کە دەربارەی ئەم منداڵە پێیان گوترابوو. هەموو ئەوانەی گوێیان لێ‌بوو، سەریان سوڕمابوو لەوەی شوانەکان پێیان دەگوتن. بەڵام مریەم هەموو ئەم شتانەی لە دڵی خۆیدا هەڵدەگرت و لێکی دەدایەوە. شوانەکان گەڕانەوە و خودایان شکۆدار کرد و ستایشیان کرد لە پێناوی هەموو ئەوەی بیستیان و بینییان، بەو شێوەیەی پێیان گوترابوو. لە ڕۆژی هەشتەم کاتی خەتەنەکردنی منداڵەکە هات، هەر ئەو کاتەش ناوی لێ‌نرا عیسا، بەو شێوەیەی فریشتەکە ناوی لێنا، پێش ئەوەی مریەم سکی پڕبێت. پاشان یوسف و مریەم لەدوای تەواوبوونی ڕۆژانی پاکبوونەوە عیسایان بردە ئۆرشەلیم تاکو پێشکەشی یەزدانی بکەن، بەگوێرەی تەوراتی مو‌سا، کە تەوراتی یەزدانە، هەروەک تێیدا نووسراوە: ﴿هەر نێرینەیەکی نۆبەرە بۆ یەزدان تەرخان دەکرێت.﴾ بۆ پێشکەشکردنی قوربانییەکیش، بەگوێرەی ئەوەی لە تەوراتی یەزدان گوتراوە: ﴿دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر.﴾ پیاوێکی چاک و لەخواترس بە ناوی شیمۆن لە ئۆرشەلیم هەبوو، چاوەڕێی هاتنی دڵنەواییکەری ئیسرائیل بوو، ڕۆحی پیرۆزی لەسەر بوو. بە ڕۆحی پیرۆز بۆی ئاشکرا کرابوو کە نامرێت هەتا مەسیحی یەزدان نەبینێت. بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە هاتە حەوشەکانی پەرستگا. کاتێک دایک و باوکەکە عیسای منداڵیان هێنایە ژوورەوە، تاکو بەگوێرەی نەریتی تەوراتی بۆ بکەن، شیمۆن عیسای لە باوەشی گرت و ستایشی خودای کرد: «ئەی یەزدانی باڵادەست، ئێستا بەگوێرەی قسەکەت بەندەی خۆت بە ئاشتی بەڕێبکە. ئەوا چاوم ڕزگاریی تۆی بینی، ئەوەی لەبەردەم هەموو گەلان ئامادەت کردووە، هەتا ببێتە ڕووناکی بۆ ئاشکراکردنی سروشی تۆ بۆ نەتەوەکان و ببێتە مایەی شکۆمەندی بۆ ئیسرائیلی گەلەکەت.» دایک و باوکی سەرسام بوون لەوەی دەربارەی گوترا. شیمۆن داوای بەرەکەتی بۆ کردن و بە مریەمی دایکی گوت: «ئا ئەم منداڵە دەبێتە هۆی کەوتن و هەستانەوەی کەسانێکی زۆر لە ئیسرائیل، هەروەها دەبێتە نیشانەیەک دژایەتی دەکرێت، هەتا نیازی دڵی زۆر کەس ئاشکرابێت. تۆش شمشێرێک جەرگت دەبڕێت.» پێغەمبەرێکی ژن هەبوو بە ناوی ئانای کچی پەنوئێل لە هۆزی ئاشێر. زۆر بە ساڵدا چوو بوو، لەدوای شووکردنی تەنها حەوت ساڵ لەگەڵ مێردەکەی ژیابوو، پاشان بە بێوەژنی مابووەوە و تەمەنی گەیشتبووە هەشتا و چوار ساڵ. پەرستگای بەجێ نەدەهێشت، شەو و ڕۆژ بە نوێژ و ڕۆژوو خودای دەپەرست. هەر لەو کاتەدا هات بۆ لای ئەوان و ستایشی خودای کرد، باسی منداڵەکەی بۆ هەموو ئەوانە کرد کە چاوەڕوانی ڕزگاریی ئۆرشەلیم بوون. کە هەموو شتێکیان بەگوێرەی تەوراتی یەزدان تەواو کرد، هاتنەوە بۆ ناسیرەی شارەکەی خۆیان لە ناوچەی جەلیل. منداڵەکەش گەشەی دەکرد و بەهێز دەبوو، پڕبوو لە دانایی و نیعمەتی خوداشی لەسەر بوو.