لۆقا 15:19-27
لۆقا 15:19-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ گه‌ڕایه‌وه پاشایه‌تییه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو، فه‌رمانی دا ئه‌و كۆیلانه‌ی زیوه‌كه‌ی پێدابوون بانگ بكرێنه لای، تاكو بزانێت له بازرگانی چی‌یان قازانج كردووه. یه‌كه‌میان هات و وتی: گه‌وره‌م میناكه‌ت ده مینای قازانج كردووه. ئه‌ویش پێی وت: ئافه‌رین كۆیله‌ی چاک! چونكه له كه‌م ده‌ستپاک بوویت، ده‌سه‌ڵاتدار به له‌سه‌ر ده شار. دووه‌میان هات و وتی: گه‌وره‌م میناكه‌ت پێنج مینای كردووه. به‌مه‌شیانی وت: تۆش به‌سه‌ر پێنج شار به. ئه‌وی دیكه هات و وتی: گه‌وره‌م ئه‌وه‌تا میناكه‌ت، له ده‌سته‌سڕێک پێچابوومه‌وه و هه‌ڵمگرتبوو. چونكه لێت ترسام، له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤێكی توندیت، ئه‌وه‌ی داتنه‌ناوه ده‌یبه‌یت و ئه‌وه‌ی نه‌تچاندووه دروێنه‌ی ده‌كه‌یت. ئه‌ویش پێی وت: ئه‌ی كۆیله‌ی به‌دكار، به زارت تاوانبارت ده‌كه‌م، كه ده‌تزانی كابرایه‌كی توندم، ئه‌وه‌ی دامنه‌ناوه ده‌یبه‌م و ئه‌وه‌ی نه‌مچاندووه دروێنه‌ی ده‌كه‌م. بۆچی زیوه‌كه‌مت لای پاره‌گۆڕه‌وه‌كانت دانه‌نا، كاتێ ده‌هاتمه‌وه له‌گه‌ڵ قازانجه‌كه‌ی وه‌رمده‌گرته‌وه؟ به ئاماده‌بووانی وت: میناكه‌ی لێ بستێننه‌وه و بیده‌نه ئه‌وه‌ی ده میناكه‌ی پێیه. ئه‌وانیش پێیان وت: گه‌وره‌م، ده مینای هه‌یه! پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی پێی ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نییه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه. دوژمنانیشم، ئه‌وانه‌ی نه‌یانده‌ویست پاشایه‌تییان بكه‌م، بیانهێننه ئێره و له‌به‌رچاوم سه‌ریان ببڕن”.
لۆقا 15:19-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئەوە بوو کە گەڕایەوە پاشایەتییەکەی وەرگرتبوو، فەرمانی دا ئەو کۆیلانەی زیوەکەی پێدابوون بانگ بکرێنە لای، تاکو بزانێت چی‌یان لە بازرگانی قازانج کردووە. «یەکەمیان هات و گوتی: ”گەورەم، کیسە زیوەکەت دە کیسە زیوی قازانج کردووە.“ «ئەویش پێی گوت: ”ئافەرین کۆیلەی چاک، چونکە لە کەمترین شت دەستپاک بوویت، ببە بە فەرمانڕەوای دە شار.“ «دووەمیان هات و گوتی: ”گەورەم، کیسە زیوەکەت پێنج کیسە زیوی قازانج کردووە.“ «بەمەشیانی گوت: ”تۆش ببە بە فەرمانڕەوای پێنج شار.“ «ئەوی دیکە هات و گوتی: ”گەورەم ئەوەتا کیسە زیوەکەت، لە دەستەسڕێک پێچابوومەوە و هەڵمگرتبوو. لە ڕاستیدا لێت ترسام، لەبەر ئەوەی پیاوێکی دڵڕەقیت، ئەوەی داتنەناوە دەیبەیت و ئەوەی نەتچاندووە دروێنەی دەکەیت.“ «ئەویش پێی گوت: ”ئەی کۆیلەی بەدکار، بە زارت تاوانبارت دەکەم، کە دەتزانی پیاوێکی دڵڕەقم، ئەوەی دامنەناوە دەیبەم و ئەوەی نەمچاندووە دروێنەی دەکەم، ئیتر بۆچی زیوەکەمت لە بانک دانەنا، کاتێک دەهاتمەوە لەگەڵ سوودەکەی وەرمدەگرتەوە؟“ «بەوانەی گوت کە لەوێ ڕاوەستابوون: ”کیسە زیوەکەی لێ بسەننەوە و بیدەنە ئەوەی دە کیسە زیوەکەی پێیە.“ «ئەوانیش پێیان گوت: ”گەورەم، دە کیسە زیوی هەیە!“ «وەڵامی دایەوە: ”پێتان دەڵێم: ئەوەی هەیەتی پێی دەدرێت، بەڵام ئەوەی نییەتی، تەنانەت ئەوەی هەشیەتی لێی دەسەنرێتەوە. دوژمنانیشم، ئەوانەی نەیاندەویست پاشایەتییان بکەم، بیانهێننە ئێرە و لەبەردەمم بیانکوژن.“»