لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 1:19-8

لۆقا 1:19-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئینجا چووه‌ نێو ئه‌ریخو و پێیدا تێده‌په‌ڕی. له‌وێ پیاوێک ناوی زه‌كا بوو. گه‌وره‌ی باجگران بوو، ده‌وڵه‌مه‌ند بوو. ده‌یویست ببینێت ئیشۆع كێیه‌، به‌ڵام له‌به‌ر كۆمه‌ڵه‌كه‌ نه‌یده‌توانی، چونكه‌ كورته‌باڵا بوو. ڕایكرده‌ پێش و سه‌ركه‌وته‌ سه‌ر دارهه‌نجیرێک تاكو بیبینێت، چونكه‌ ئیشۆع به‌وێ تێده‌په‌ڕی. كاتێ ئیشۆع گه‌یشته‌ شوێنه‌كه‌، سه‌یری سه‌ره‌وه‌ی كرد و پێی فه‌رموو: “زه‌كا، خێراكه‌ وه‌ره‌ خواره‌وه‌، چونكه‌ ده‌بێت ئه‌مڕۆ له‌ ماڵی تۆ بمێنمه‌وه‌”. جا خێرا هاته‌ خواره‌وه‌ و به‌ خۆشییه‌وه‌ پێشوازی لێكرد. كاتێ هه‌موو بینییان بۆڵه‌بۆڵیان كرد و وتیان: “چووه‌ بووه‌ته‌ میوانی گوناهبارێک”. زه‌كا ڕاوه‌ستا و به‌ په‌روه‌ردگاری وت: “په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌تا نیوه‌ی سامانه‌كه‌م ده‌ده‌مه‌ هه‌ژاران، ئه‌گه‌ر شتێكم له‌ یه‌كێک خواردووه‌ ئه‌وا چوار ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ده‌مه‌وه‌”.

هاوبەشی بکە
لۆقا 19 بخوێنەوە