لۆقا 1:18-43
لۆقا 1:18-43 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه كه پێویسته هه‌میشه نوێژ بكرێت به‌بێ بێزاری. فه‌رمووی: “له شارێک دادوه‌رێک هه‌بوو له خودا نه‌ده‌ترسا و ڕێزی مرۆڤیشی نه‌ده‌گرت. له‌و شاره‌دا بێوه‌ژنێک هه‌بوو، ده‌هاته لای و ده‌یووت: مافم بۆ وه‌ربگره له دژه‌كه‌م! ئه‌ویش ماوه‌یه‌ک نه‌یده‌ویست. به‌ڵام دواتر له دڵی خۆیدا وتی: هه‌رچه‌ند له خودا ناترسم و ڕێزیش له مرۆڤ ناگرم، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م بێوه‌ژنه بێزارم ده‌كات، مافی بۆ وه‌رده‌گرم، نه‌وه‌ک هه‌میشه بێت و بێزارم بكات!” جا په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “گوێ‌بگرن له‌وه‌ی دادوه‌ره سته‌مكاره‌كه ده‌یڵێت. ئایا خودا مافی بژارده‌كانی خۆی كه شه‌و و ڕۆژ هاواری بۆ ده‌به‌ن وه‌رناگرێت؟ ئایا دره‌نگ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه؟ پێتان ده‌ڵێم: خێرا مافیان بۆ وه‌رده‌گرێت! به‌ڵام كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ دێته‌وه، ئایا باوه‌ڕ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌دۆزێته‌وه؟” بۆ ئه‌وانه‌ی دڵنیا بوون كه خۆیان بێ‌تاوانن و خه‌ڵكی سووک ده‌كه‌ن، ئه‌م په‌نده‌ی هێنایه‌وه: “دوو كه‌س بۆ نوێژكردن چوونه په‌رستگا، یه‌كێكیان په‌ڕیشی و ئه‌وه‌ی دیكه باجگر. په‌ڕیشییه‌كه وه‌ستا، له دڵی خۆیدا ئه‌م نوێژه‌ی كرد: خودایه سوپاست ده‌كه‌م وه‌ک خه‌ڵكی دیكه نیم قۆڵبڕ و سته‌مكار و داوێنپیسن وه‌ک ئه‌م باجگره‌ش نیم. هه‌فته‌ی دوو جار به‌ڕۆژوو ده‌بم، ئه‌وه‌ی ده‌یكڕم ده‌یه‌كی ده‌به‌خشم. به‌ڵام باجگره‌كه له دووره‌وه ڕاوه‌ستا، نه‌یده‌ویست چاوی بۆ ئاسمان به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵكو سنگی خۆی ده‌كوتا و ده‌یووت: خودایه به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه من گوناهبارم. پێتان ده‌ڵێم، ئه‌مه گه‌ڕایه‌وه ماڵی خۆی بێ‌تاوان كرابوو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وی دیكه. چونكه ئه‌وه‌ی خۆی به‌رز بكاته‌وه نزم ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش خۆی نزم بكاته‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه”. منداڵیان هێنایه لای تاكو ده‌ستیان لێ بدات. كاتێ قوتابییه‌كان ئه‌مه‌یان بینی لێیان ڕاخوڕین. به‌ڵام ئیشۆع بانگی منداڵه‌كانی كرد و فه‌رمووی: “لێگه‌ڕێن با منداڵان بێنه لام، قه‌ده‌غه‌یان لێ مه‌كه‌ن، چونكه پاشایه‌تیی خودا هی وه‌ک ئه‌مانه‌یه. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی وه‌ک منداڵێک پاشایه‌تیی خودا په‌سه‌ند نه‌كات، هه‌رگیز ناچێته ناویه‌وه”. سه‌رۆكێک پرسی لێ‌كرد: “ڕابیی باش، چی بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانی به میرات بگرم؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “بۆچی به باش ناوم ده‌به‌یت؟ بێجگه له خودا كه‌س باش نییه. تۆ ڕاسپارده‌كان ده‌زانیت: داوێنپیسی مه‌كه، مه‌كوژه، مه‌دزه، گه‌واهیی درۆ مه‌ده، ڕێزی باوک و دایكت بگره”. ئه‌ویش وتی: “هه‌موو ئه‌مانه‌م له منداڵییه‌وه پاراستووه”. كاتێ ئیشۆعیش ئه‌مه‌ی بیست، پێی فه‌رموو: “هێشتا شتێكت كه‌مه. چیت هه‌یه هه‌مووی بفرۆشه و به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌شی بكه، له ئاسماندا گه‌نجینه‌یه‌كت ده‌بێت. ئینجا وه‌ره دوام بكه‌وه”. كاتێ ئه‌مه‌ی بیست، زۆر خه‌مناک بوو، چونكه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو. ئیشۆع بینی زۆر خه‌مناک بوو، فه‌رمووی: “چه‌ند گرانه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان بچنه نێو پاشایه‌تیی خوداوه! چونكه ئاسانتره گوریسێک به كونی ده‌رزییه‌كه‌وه بچێت له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێک بچێته نێو پاشایه‌تیی خوداوه”. ئه‌وانه‌ی گوێیان لێ‌بوو وتیان: “كه‌واته كێ ده‌توانێت ڕزگاری بێت؟” فه‌رمووی: “ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵكی مه‌حاڵه، لای خودا ده‌بێت”. په‌تڕۆس وتی: “ئه‌وه‌تا ئێمه هه‌موو شتێكمان به‌جێهێشتووه و دوات كه‌وتووین”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: كه‌س نییه ماڵ یان باوک و دایک یان برا یان ژن یان منداڵی له‌پێناوی پاشایه‌تیی خودا به‌جێهێشتبێت، چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی زۆرتر وه‌رنه‌گرێته‌وه، له‌م ڕۆژگاره‌دا و له ڕۆژگاری داهاتووش ژیانی جاویدانی”. ئینجا دوازده‌كه‌ی برد و پێی فه‌رموون: “ئه‌وا سه‌رده‌كه‌وینه یروشلایم، هه‌رچی پێغه‌مبه‌ران له‌باره‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤه‌وه نووسیویانه دێته دی. چونكه ڕاده‌ستی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كرێت و گاڵته‌ی پێ ده‌كرێت و جنێوی پێ ده‌درێت و تفی لێ ده‌كرێت، به قامچی لێی ده‌ده‌ن و ده‌یكوژن. له ڕۆژی سێیه‌میشدا هه‌ڵده‌ستێته‌وه”. به‌ڵام ئه‌وان هیچ له‌مه تێنه‌گه‌یشتن و ئه‌م باسه‌یان لێ شاراوه بوو، ئه‌وه‌ی وترا دركیان پێی نه‌كرد. كاتێ ئیشۆع له ئه‌ریخو نزیكبووه‌وه، نابینایه‌ک له‌سه‌ر ڕێگا دانیشتبوو سواڵی ده‌كرد. كه گوێی له كۆمه‌ڵه‌كه بوو تێده‌په‌ڕین، پرسی كرد “ده‌بێ ئه‌مه چی بێت؟”. پێیان وت كه ئیشۆعی ناسڕه‌تی لێره‌وه تێده‌په‌ڕێت. جا هاواری كرد و وتی: “ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه!” پێشڕه‌وان لێیان ڕاخوڕی تاكو بێده‌نگ بێت، به‌ڵام ئه‌و زۆر زیاتر هاواری كرد: “ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه!” ئیشۆع ڕاوه‌ستا و فه‌رمانی دا بیهێننه لای. كاتێ نزیكبووه‌وه، لێی پرسی: فه‌رمووی “چیت ده‌وێ بۆت بكه‌م؟” وتی: “گه‌وره‌م، ببینم!”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ببینه، باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه”. یه‌كسه‌ر بینی، دوای كه‌وت و خودای شكۆدار ده‌كرد. هه‌موو گه‌لیش كه بینییان ستایشی خودایان كرد.
لۆقا 1:18-43 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا نموونەیەکی بۆ هێنانەوە کە پێویستە هەمیشە نوێژ بکەن و ورە بەرنەدەن. فەرمووی: «لە شارێک دادوەرێک هەبوو لە خودا نەدەترسا و ڕێزی مرۆڤیشی نەدەگرت. لەو شارەدا بێوەژنێک هەبوو، دەهاتە لای و دەیگوت: ”مافم لە نەیارەکەم بستێنەوە.“ «ئەویش ماوەیەک نەیدەویست، بەڵام دواتر لە دڵی خۆیدا گوتی: ”هەرچەندە لە خودا ناترسم و ڕێزیش لە مرۆڤ ناگرم، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم بێوەژنە بێزارم نەکات، مافەکەی بۆ وەردەگرمەوە، ئەگینا وازناهێنێت و وەڕسم دەکات.“» مەسیحی خاوەن شکۆ فەرمووی: «گوێ بگرن لەوەی دادوەرە زۆردارەکە دەیڵێت. باشە خودا مافی هەڵبژێردراوەکانی خۆی کە شەو و ڕۆژ لێی دەپاڕێنەوە وەرناگرێت؟ ئایا درەنگ وەڵامیان دەداتەوە؟ پێتان دەڵێم: خێرا مافیان بۆ وەردەگرێت. بەڵام کاتێک کوڕی مرۆڤ دێتەوە، ئایا باوەڕ لەسەر زەوی دەدۆزێتەوە؟» بۆ ئەوانەی کە لە بێتاوانبوونی خۆیان دڵنیا بوون و خەڵکیان بە سووک سەیر دەکرد، ئەم نموونەیەی هێنایەوە: «دوو کەس بۆ نوێژکردن چوونە پەرستگا، یەکێکیان فەریسی و ئەوەی دیکە باجگر. فەریسییەکە وەستا، لە دڵی خۆیدا ئەم نوێژەی دەکرد: ”خودایە سوپاست دەکەم وەک خەڵکی دیکە نیم، کە قۆڵبڕ و خراپەکار و داوێنپیسن، وەک ئەم باجگرەش نیم. هەفتەی دوو جار بەڕۆژوو دەبم، ئەوەی دەستم دەکەوێت دەیەکی دەبەخشم.“ «بەڵام باجگرەکە لە دوورەوە ڕاوەستا، نەیدەویست چاوی بۆ ئاسمان بەرز بکاتەوە، سنگی خۆی دەکوتا و دەیگوت: ”ئەی خودایە بەزەییت بە منی گوناهباردا بێتەوە.“ «پێتان دەڵێم، ئەمە گەڕایەوە ماڵی خۆی بێ‌تاوان کرابوو، پێچەوانەی ئەوی دیکە، چونکە ئەوەی خۆی بەرز بکاتەوە نزم دەکرێتەوە، ئەوەش خۆی نزم بکاتەوە بەرز دەکرێتەوە.» خەڵک منداڵی ساوایان هێنایە لای عیسا تاوەکو دەستیان لەسەر دابنێت. کاتێک قوتابییەکان ئەمەیان بینی سەرزەنشتیان کردن. بەڵام عیسا بانگی منداڵەکانی کرد و فەرمووی: «لێگەڕێن منداڵان بێنە لام، ڕێیان لێ مەگرن، چونکە شانشینی خودا هی وەک ئەمانەیە. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی وەک منداڵێک شانشینی خودا قبوڵ نەکات، هەرگیز ناچێتە ناویەوە.» کابرایەکی دەسەڵاتدار پرسیاری لێکرد: «مامۆستای باش، چی بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە میرات وەربگرم؟» عیسا پێی فەرموو: «بۆچی بە باش ناوم دەبەیت؟ بێجگە لە خودا کەس باش نییە. ڕاسپاردەکان دەزانیت: ﴿داوێنپیسی مەکە، مەکوژە، مەدزە، شایەتی درۆ مەدە، ڕێزی دایک و باوکت بگرە.﴾» ئەویش گوتی: «لە منداڵییەوە هەموو ئەم ڕاسپاردانەم بەجێگەیاندووە.» عیساش گوێی لەمە بوو، پێی فەرموو: «هێشتا شتێکت کەمە. هەرچیت هەیە هەمووی بفرۆشە و بەسەر هەژاران دابەشی بکە، گەنجینەیەکت لە ئاسماندا دەبێت. ئینجا وەرە دوام بکەوە.» کاتێک ئەمەی بیست، زۆر دڵتەنگ بوو، چونکە زۆر دەوڵەمەند بوو. کاتێک عیسا ئەوی بە خەمناکی بینی، فەرمووی: «چوونە ناو شانشینی خودا بۆ دەوڵەمەند چەند زەحمەتە! ئاسانترە وشترێک بە کونی دەرزییەکەوە بچێت لەوەی دەوڵەمەندێک بچێتە ناو شانشینی خوداوە.» ئەوانەی گوێیان لێ‌بوو گوتیان: «کەواتە کێ دەتوانێت ڕزگاری بێت؟» عیسا فەرمووی: «ئەوەی لەلای خەڵکی مەحاڵە، لای خودا دەبێت.» پەترۆس گوتی: «ئەوەتا هەموو شتێکمان بەجێهێشتووە و دوات کەوتووین.» ئەویش پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: کەس نییە ماڵ، ژن، برا، دایک، باوک یان منداڵی لەبەر شانشینی خودا بەجێهێشتبێت، لەم دنیایە چەند ئەوەندە لە بەرامبەری وەرنەگرێتەوە و لەو دنیاش ژیانی هەتاهەتایی.» عیسا دوازدە قوتابییەکەی برد و پێی فەرموون: «ئەوا بەرەو ئۆرشەلیم سەردەکەوین، هەرچی پێغەمبەران لەبارەی کوڕی مرۆڤەوە نووسیویانە دێتە دی. دەدرێتە دەستی ناجولەکەکان، گاڵتەی پێ دەکرێت و جنێوی پێدەدرێت و تفی لێ دەکرێت، بە قامچی لێی دەدەن و دەیکوژن. لە ڕۆژی سێیەمیش هەڵدەستێتەوە.» بەڵام هیچ لەمە تێنەگەیشتن و ئەم باسە لێیان شاراوە بوو، ئەوەی گوترا درکیان پێی نەکرد. کاتێک عیسا لە ئەریحا نزیک بووەوە، کەسێکی نابینا لەسەر ڕێگا دانیشتبوو سواڵی دەکرد. کە گوێی لە خەڵکەکە بوو دەڕۆیشتن، پرسیاری کرد ئەمە چییە. پێیان گوت: «عیسای ناسیرەیی لێرەوە تێدەپەڕێت.» جا هاواری کرد: «عیسای کوڕی داود، بەزەییت پێم‌دا بێتەوە!» ئەوانەی لەپێشەوە دەڕۆیشتن سەرزەنشتیان کرد بۆ ئەوەی بێدەنگ بێت، بەڵام ئەو زۆر زیاتر هاواری دەکرد: «کوڕی داود، بەزەییت پێم‌دا بێتەوە!» عیسا ڕاوەستا و فەرمانی دا بیهێننە لای. کاتێک نزیک بووەوە، لێی پرسی: «چیت دەوێ بۆت بکەم؟» گوتی: «گەورەم، دەمەوێ ببینم.» عیساش پێی فەرموو: «ببینە، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە.» دەستبەجێ بینی، دوای کەوت و ستایشی خودای دەکرد. هەروەها هەموو خەڵکەکەش کە بینییان ستایشی خودایان کرد.