لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 26:17-37

لۆقا 26:17-37 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رده‌می نووخ بوو، له‌ سه‌رده‌می ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش وا ده‌بێت. ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه‌، ژنیان ده‌هێنا و مێردیان ده‌كرد، تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی نووخ چووه‌ نێو كه‌شتییه‌كه‌، لافاوه‌كه‌ هات و هه‌موویانی له‌ناوبرد. دیسان وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رده‌می ڵووت بوو، ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه‌، ده‌یانكڕی و ده‌یانفرۆشت، ده‌یانچاند و بنیادیان ده‌نا. به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌ی ڵووت له‌ سه‌دووم ده‌رچوو، له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئاگر و گۆگردی باراند و هه‌موویانی له‌ناوبرد. له‌ ڕۆژی ئاشكراكردنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیشدا ئاوا ده‌بێت. ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا له‌ سه‌ربانه‌ و شته‌كانی له‌ ماڵه‌وه‌یه‌، با نه‌یه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆ بردنی. ئه‌وه‌ی له‌ كێڵگه‌شه‌ با نه‌گه‌ڕێته‌وه‌. ژنه‌كه‌ی ڵووتتان به‌ بیر بێته‌وه‌! ئه‌وه‌ی بیه‌وێ خۆی بباته‌وه‌ ده‌یدۆڕێنێت، ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌یدۆڕێنێت ده‌یباته‌وه‌. پێتان ده‌ڵێم: له‌و شه‌وه‌دا دووان له‌نێو یه‌ک جێگادان، یه‌كیان ده‌بردرێت و ئه‌وی دیكه‌ به‌جێ ده‌هێڵدرێ. دوو ژن ده‌ستاڕ ده‌گێڕن، یه‌كیان ده‌بردرێت و ئه‌وی دیكه‌ به‌جێ ده‌هێڵدرێ. دووان له‌ كێڵگه‌ ده‌بن، یه‌كیان ده‌بردرێت و ئه‌وی دیكه‌ به‌جێ ده‌هێڵدرێ”. وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و وتیان: “له‌كوێ گه‌وره‌م؟” پێی فه‌رموون: “لاک له‌كوێ بێت، داڵ له‌وێ كۆده‌بێته‌وه‌”.

هاوبەشی بکە
لۆقا 17 بخوێنەوە

لۆقا 26:17-37 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

«ڕۆژانی نوح چۆن بوو، لە سەردەمی کوڕی مرۆڤیشدا ئاوا دەبێت. دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، ژنیان دەهێنا و مێردیان دەکرد، تاکو ئەو ڕۆژەی نوح چووە ناو کەشتییەکە، لافاوەکە هات و هەموویانی لەناوبرد. «دیسان وەک ئەوەی لە سەردەمی لوت بوو، دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، دەیانکڕی و دەیانفرۆشت، دەیانچاند و بنیادیان دەنا. بەڵام لەو ڕۆژەی لوت لە سەدۆم هاتە دەرەوە، خودا لە ئاسمانەوە ئاگر و گۆگردی باراند و هەموویانی لەناوبرد. «لەو ڕۆژەش کە کوڕی مرۆڤ ئاشکرا دەکرێت، ئاوا دەبێت. ئەوەی لەو ڕۆژەدا لە سەربانە و شتەکانی لە ناو ماڵە، با نەیەتە خوارەوە بۆ بردنی. ئەوەی لە کێڵگەشە با نەگەڕێتەوە. ژنەکەی لوتتان بەبیر بێتەوە! ئەوەی بیەوێ ژیانی خۆی بباتەوە دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی بیدۆڕێنێت دەیباتەوە. پێتان دەڵێم: لەو شەوەدا دووان لەناو یەک جێگان، یەکیان دەبردرێت و ئەوی دیکە بەجێدەهێڵدرێت. دوو ژن دەستاڕ دەگێڕن، یەکیان دەبردرێت و ئەوی دیکە بەجێدەهێڵدرێت. [ دووان لە کێڵگە دەبن، یەکیان دەبردرێت و ئەوی دیکە بەجێدەهێڵدرێت.]» لێیان پرسی: «لەکوێ گەورەم؟» پێی فەرموون: «کەلاک لەکوێ بێت، داڵ لەوێ کۆدەبێتەوە.»

هاوبەشی بکە
لۆقا 17 بخوێنەوە