لۆقا 11:17-18
لۆقا 11:17-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک عیسا دەچوو بۆ ئۆرشەلیم، بە نێوانی سامیرە و جەلیلدا ڕۆیشت. کاتێک کە چووە یەکێک لە گوندەکان، تووشی دە پیاو بوو کە نەخۆشی گولییان هەبوو. لە دوورەوە ڕاوەستابوون و دەنگیان بەرز کردەوە و گوتیان: «ئەی عیسا، ئەی مامۆستا، بەزەییت پێمان‌دا بێتەوە!» جا ئەوانی بینی و پێی فەرموون: «بڕۆن خۆتان نیشانی کاهینان بدەن.» کاتێک دەڕۆیشتن پاکبوونەوە. یەکێکیان سەیری کرد پاک بووەتەوە، گەڕایەوە و بە دەنگێکی بەرز ستایشی خودای کرد، لەبەرپێی عیسا بەسەر ڕوودا کەوت و سوپاسی کرد. کابرا سامیرەییش بوو. عیساش وەڵامی دایەوە: «ئەرێ دە کەس پاک نەبوونەوە؟ کوا نۆیەکەی دیکە؟ هیچ کەسێکیان نەبینران بگەڕێنەوە و ستایشی خودا بکەن، ئەم بێگانەیە نەبێت؟»
لۆقا 11:17-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ده‌چووه یروشلایم، به نێوانی شمرن و گلیلا‌دا ده‌ڕۆیشت. كه چووه گوندێک، تووشی ده پیاوی گول بوو، له دووره‌وه ڕاوه‌ستابوون، ده‌نگیان به‌رز كرده‌وه و وتیان: “ئیشۆع، ڕابی، به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه!” جا ته‌ماشای كردن و پێی فه‌رموون: “بڕۆن خۆتان پیشانی كاهینان بده‌ن”. كاتێ ده‌ڕۆیشتن بێگه‌رد بوونه‌وه. یه‌كێكیان سه‌یری كرد چاكبۆته‌وه، گه‌ڕایه‌وه و به ده‌نگێكی به‌رز شكۆمه‌ندی خودای كرد، له‌به‌رپێی به‌سه‌ر ڕوویدا كه‌وت و سوپاسی كرد. كابرا شمرنیش بوو. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئایا ده كه‌س بێگه‌رد نه‌بوونه‌وه؟ كوا نۆكه؟ نه‌ده‌بوو بگه‌ڕێنه‌وه و خودا شكۆدار بكه‌ن، ئه‌م بێگانه نه‌بێت؟”