لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 1:17-32

لۆقا 1:17-32 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «مەحاڵە ئەو شتانەی کە خەڵکی تووشی گوناه دەکەن نەیەن، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی دەبێتە هۆی هاتنیان. باشترە بۆی ئەگەر بەرداشێک بە ملیەوە هەڵبواسرێت و فڕێبدرێتە دەریاوە، لەوەی یەکێک لە قوتابییەکانم تووشی گوناه بکات. ئاگاداری خۆتان بن. «ئەگەر براکەت هەڵەی کرد، سەرزەنشتی بکە، ئەگەر تۆبەی کرد گەردنی ئازاد بکە. ئەگەر لە ڕۆژێکدا حەوت جار هەڵەی بەرامبەرت کرد و حەوت جار گەڕایەوە لات و گوتی: ”تۆبە دەکەم،“ تۆ گەردنی ئازاد بکە.» ئینجا نێردراوەکان بە مەسیحی خاوەن شکۆیان گوت: «باوەڕمان زیاد بکە!» مەسیحیش فەرمووی: «ئەگەر ئەوەندەی دەنکە خەرتەلەیەکیش باوەڕتان هەبێت، بەم دار تووە دەڵێن: ”هەڵبکەنرێ و لەناو دەریا بڕوێ،“ بە قسەتان دەکات. «کامەتان، ئەگەر کۆیلەیەکی هەبێت و خەریکی کاری کێڵگە و لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بێت، دوای ئەوەی کە لە کێڵگە هاتەوە، پێی دەڵێت: ”یەکسەر وەرە و دانیشە“؟ ئایا پێی ناڵێت: ”شتێکم بۆ ئامادە بکە بیخۆم، ناوقەدت ببەستە و خزمەتم بکە تاکو دەخۆم و دەخۆمەوە، پاشان تۆ بخۆ و بخۆوە“؟ ئایا سوپاسی ئەو کۆیلەیە دەکات، لەبەر ئەوەی ئەو شتانەی کرد کە فەرمانی پێ کرابوو؟ ئێوەش بەم شێوەیە، کاتێک هەموو ئەوەی فەرمانتان پێ دەکرێت دەیکەن، بڵێن: ”کۆیلەی شایستە نین، ئەرکی خۆمان بەجێگەیاندووە.“» کاتێک عیسا دەچوو بۆ ئۆرشەلیم، بە نێوانی سامیرە و جەلیلدا ڕۆیشت. کاتێک کە چووە یەکێک لە گوندەکان، تووشی دە پیاو بوو کە نەخۆشی گولییان هەبوو. لە دوورەوە ڕاوەستابوون و دەنگیان بەرز کردەوە و گوتیان: «ئەی عیسا، ئەی مامۆستا، بەزەییت پێماندا بێتەوە!» جا ئەوانی بینی و پێی فەرموون: «بڕۆن خۆتان نیشانی کاهینان بدەن.» کاتێک دەڕۆیشتن پاکبوونەوە. یەکێکیان سەیری کرد پاک بووەتەوە، گەڕایەوە و بە دەنگێکی بەرز ستایشی خودای کرد، لەبەرپێی عیسا بەسەر ڕوودا کەوت و سوپاسی کرد. کابرا سامیرەییش بوو. عیساش وەڵامی دایەوە: «ئەرێ دە کەس پاک نەبوونەوە؟ کوا نۆیەکەی دیکە؟ هیچ کەسێکیان نەبینران بگەڕێنەوە و ستایشی خودا بکەن، ئەم بێگانەیە نەبێت؟» ئینجا پێی فەرموو: «هەستە و بڕۆ، باوەڕت ڕزگاری کردیت.» کە فەریسییەکان پرسیاریان لێکرد، کەی پاشایەتی خودا دێت، وەڵامی دانەوە: «پاشایەتی خودا بە جۆرێک نایەت کە ببینرێت، خەڵکیش ناڵێن: ”ئەمەتا،“ یان ”ئەوەتا،“ چونکە پاشایەتی خودا لە نێوتاندایە.» جا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ڕۆژانێک دێت کە تامەزرۆن ڕۆژێک لە ڕۆژانی کوڕی مرۆڤ ببینن، بەڵام نایبینن. ئینجا پێتان دەڵێن: ”ئەوەتا لەوێیە،“ یان ”ئەمەتا لێرەیە،“ مەڕۆن و بەدوایدا مەچن، چونکە وەک ئەو هەورەتریشقەیەی لە لایەکەوە لەژێر ئاسماندا بروسکە دەدات و هەتا لایەکەی دیکە لەژێر ئاسماندا ڕووناک دەکاتەوە، کوڕی مرۆڤیش لە ڕۆژی خۆیدا بەو شێوەیە دەبێت. بەڵام دەبێت یەکەم جار زۆر ئازار بچێژێت و ئەم نەوەیەش ڕەتی بکەنەوە. «ڕۆژانی نوح چۆن بوو، لە سەردەمی کوڕی مرۆڤیشدا ئاوا دەبێت. دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، ژنیان دەهێنا و مێردیان دەکرد، تاکو ئەو ڕۆژەی نوح چووە ناو کەشتییەکە، لافاوەکە هات و هەموویانی لەناوبرد. «دیسان وەک ئەوەی لە سەردەمی لوت بوو، دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، دەیانکڕی و دەیانفرۆشت، دەیانچاند و بنیادیان دەنا. بەڵام لەو ڕۆژەی لوت لە سەدۆم هاتە دەرەوە، خودا لە ئاسمانەوە ئاگر و گۆگردی باراند و هەموویانی لەناوبرد. «لەو ڕۆژەش کە کوڕی مرۆڤ ئاشکرا دەکرێت، ئاوا دەبێت. ئەوەی لەو ڕۆژەدا لە سەربانە و شتەکانی لە ناو ماڵە، با نەیەتە خوارەوە بۆ بردنی. ئەوەی لە کێڵگەشە با نەگەڕێتەوە. ژنەکەی لوتتان بەبیر بێتەوە!

هاوبەشی بکە
لۆقا 17 بخوێنەوە

لۆقا 1:17-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئینجا به‌ قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “مه‌حاڵه‌ كۆسپه‌كان نه‌یه‌ن، به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵ ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ دێت! بۆی باشتره‌ ئه‌گه‌ر به‌رداشێک به‌ ملیه‌وه‌ هه‌ڵبواسرێت و فڕێبدرێته‌ ده‌ریاوه‌، له‌وه‌ی ساتمه‌ به‌ یه‌كێک له‌م بچووكانه‌ بكات. ئاگاداری خۆتان بن. ئه‌گه‌ر براكه‌ت هه‌ڵه‌ی به‌رابمبه‌رت كرد، سه‌رزه‌نشتی بكه‌، ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی كرد بیبه‌خشه‌. ئه‌گه‌ر له‌ ڕۆژێكدا حه‌وت جار هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌رت كرد و حه‌وت جار گه‌ڕایه‌وه‌ لات و وتی: تۆبه‌ ده‌كه‌م، تۆ بیبه‌خشه‌”. ئینجا په‌یامبه‌ره‌كان به‌ په‌روه‌ردگاریان وت: “باوه‌ڕمان زیاد بكه‌!” په‌روه‌ردگاریش فه‌رمووی: “ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نكه‌ خه‌رته‌له‌یه‌كیش باوه‌ڕتان هه‌بێت، به‌م دارتووه‌ ده‌ڵێن: هه‌ڵبكه‌ندرێ و له‌نێو ده‌ریا بچێندرێ، گوێڕایه‌ڵتان ده‌بێت. كامه‌تان، ئه‌گه‌ر كۆیله‌یه‌كی هه‌بێت و جووت یان شوانكاره‌یی بكات، كه‌ له‌ كێڵگه‌ هاته‌وه‌، پێی ده‌ڵێت: یه‌كسه‌ر وه‌ره‌ و دانیشه‌؟ ئایا پێی ناڵێت: شتێكم بۆ ئاماده‌ بكه‌ بیخۆم، پشتت ببه‌سته‌ و ڕاژه‌م بكه‌ تاكو ده‌خۆم و ده‌خۆمه‌وه‌، پاشان تۆ بخۆ و بخۆوه‌؟ ئایا سوپاسی ئه‌و كۆیله‌یه‌ ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كرد كه‌ فه‌رمانی پێ كرابوو؟ بڕوا ناكه‌م ئێوه‌ش ئاوا، كاتێ هه‌موو ئه‌وه‌ی فه‌رمانتان پێ ده‌كرێت ده‌یكه‌ن، بڵێن: كۆیله‌ی شایسته‌ نین، ئه‌ركی خۆمان به‌جێگه‌یاندووه‌”. كاتێ ده‌چووه‌ یروشلایم، به‌ نێوانی شمرن و گلیلا‌دا ده‌ڕۆیشت. كه‌ چووه‌ گوندێک، تووشی ده‌ پیاوی گول بوو، له‌ دووره‌وه‌ ڕاوه‌ستابوون، ده‌نگیان به‌رز كرده‌وه‌ و وتیان: “ئیشۆع، ڕابی، به‌زه‌ییت پێماندا بێته‌وه‌!” جا ته‌ماشای كردن و پێی فه‌رموون: “بڕۆن خۆتان پیشانی كاهینان بده‌ن”. كاتێ ده‌ڕۆیشتن بێگه‌رد بوونه‌وه‌. یه‌كێكیان سه‌یری كرد چاكبۆته‌وه‌، گه‌ڕایه‌وه‌ و به‌ ده‌نگێكی به‌رز شكۆمه‌ندی خودای كرد، له‌به‌رپێی به‌سه‌ر ڕوویدا كه‌وت و سوپاسی كرد. كابرا شمرنیش بوو. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئایا ده‌ كه‌س بێگه‌رد نه‌بوونه‌وه‌؟ كوا نۆكه‌؟ نه‌ده‌بوو بگه‌ڕێنه‌وه‌ و خودا شكۆدار بكه‌ن، ئه‌م بێگانه‌ نه‌بێت؟” ئینجا پێی فه‌رموو: “هه‌سته‌ و بڕۆ، باوه‌ڕت ڕزگاری كردیت”. كه‌ په‌ڕیشییه‌كان پرسیان لێكرد: “كه‌ی پاشایه‌تی خودا دێت؟” وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “پاشایه‌تی خودا به‌ چاودێریكردن نایه‌ت، خه‌ڵكیش ناڵێن: ئه‌مه‌تا، یان ئه‌وه‌تا! چونكه‌ پاشایه‌تی خودا له‌ ناوه‌ڕۆكتاندایه‌”. جا به‌ قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ڕۆژانێک دێت كه‌ تامه‌زرۆن ڕۆژێک له‌ ڕۆژانی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ببینن و نایبینن. ئینجا پێتان ده‌ڵێن: ئه‌مه‌تا لێره‌یه‌، یان ئه‌وه‌تا له‌وێیه‌، مه‌ڕۆن و خۆتان ماندوو نه‌كه‌ن. چونكه‌ وه‌ک ئه‌و بروسكه‌یه‌ی له‌ لایه‌كه‌وه‌ له‌ ژێر ئاسماندا بروسكه‌ ده‌دات لایه‌كی دیكه‌ له‌ ژێر ئاسماندا ڕووناک ده‌كاته‌وه‌، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌ ڕۆژی خۆیدا وا ده‌بێت. به‌ڵام ده‌بێت یه‌كه‌مجار زۆر ئازار بچێژێت و ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش ڕه‌تی بكه‌نه‌وه‌. وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رده‌می نووخ بوو، له‌ سه‌رده‌می ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش وا ده‌بێت. ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه‌، ژنیان ده‌هێنا و مێردیان ده‌كرد، تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی نووخ چووه‌ نێو كه‌شتییه‌كه‌، لافاوه‌كه‌ هات و هه‌موویانی له‌ناوبرد. دیسان وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رده‌می ڵووت بوو، ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه‌، ده‌یانكڕی و ده‌یانفرۆشت، ده‌یانچاند و بنیادیان ده‌نا. به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌ی ڵووت له‌ سه‌دووم ده‌رچوو، له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئاگر و گۆگردی باراند و هه‌موویانی له‌ناوبرد. له‌ ڕۆژی ئاشكراكردنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیشدا ئاوا ده‌بێت. ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا له‌ سه‌ربانه‌ و شته‌كانی له‌ ماڵه‌وه‌یه‌، با نه‌یه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆ بردنی. ئه‌وه‌ی له‌ كێڵگه‌شه‌ با نه‌گه‌ڕێته‌وه‌. ژنه‌كه‌ی ڵووتتان به‌ بیر بێته‌وه‌!