لۆقا 25:16-28
لۆقا 25:16-28 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئیبراهیم گوتی: ”کوڕم، لەبیرتە لە ژیانتدا شتە باشەکانی خۆتت وەرگرت و لەعازریش شتە خراپەکان. بەڵام ئێستا وا لێرە دڵنەوایی دەکرێت و تۆش ئازار دەچێژیت. سەرەڕای هەموو ئەمانەش، بۆشاییەکی گەورە لەنێوان ئێمە و ئێوەدا دانراوە، تاوەکو ئەوانەی بیانەوێ لێرەوە بۆ لاتان بێن نەتوانن و کەسیش لەوێوە بۆ لای ئێمە نەپەڕێتەوە.“ «ئەویش گوتی: ”کەواتە باوکە، لێت دەپاڕێمەوە لەعازر بنێرە بۆ ماڵی باوکم، چونکە پێنج برام هەیە، تاکو ئاگاداریان بکاتەوە، نەوەک ئەوانیش بۆ ئەم شوێنی ئازاردانە بێن.“
لۆقا 25:16-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وڕاهه‌م وتی: كوڕم، له‌بیرت بێت له ژیانتدا شته باشه‌كانی خۆت وه‌رگرت و لهعازریش نه‌هامه‌تیه‌كان. ئێستا وا لێره دڵنه‌وایی ده‌كرێت و تۆش ئازار ده‌چێژیت. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌نێوان ئێمه و ئێوه‌دا قایم كراوه، تاكو ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێ لێره‌وه بۆ لاتان بپه‌ڕنه‌وه نه‌توانن و كه‌سیش له‌وێوه بۆ لای ئێمه نه‌په‌ڕێته‌وه. ئه‌ویش وتی: كه‌واته باوكه، لێت ده‌پاڕێمه‌وه بینێره ماڵی باوكم، چونكه پێنج برام هه‌یه، تاكو گه‌واهییان بۆ بدات، نه‌وه‌ک ئه‌وانیش بۆ ئه‌م شوێنی ئازاردانه بێن.