لۆقا 13:16-16
لۆقا 13:16-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕاژه‌وان ناتوانێت كۆیلایه‌تی دوو گه‌وره بكات، چونكه یان ڕقی له یه‌كێكیان ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی خۆشده‌وێت، یان ده‌ست به یه‌كێكیانه‌وه ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی دیكه پشتگوێ ده‌خات. ناتوانن ڕاژه‌وانی خودا و پاره بن”. په‌ڕیشییه‌كانیش كه پاره‌یان خۆشده‌ویست، گوێیان له هه‌موو ئه‌مانه بوو، گاڵته‌یان پێكرد. پێی فه‌رموون: “ئێوه له‌لای خه‌ڵكی خۆتان بێ‌تاوان ده‌كه‌ن، به‌ڵام خودا دڵتان ده‌ناسێت. ئه‌وه‌ی خه‌ڵک به پایه‌داری داده‌نێت، له‌به‌رده‌م خودا قێزه‌وه‌نه. ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران تاكو یوخه‌ننه‌ن ڕاگه‌یه‌نرا، دواتر موژده‌ی پاشایه‌تی خودا ده‌درێت و هه‌موو كه‌سێک تێده‌كۆشێت بچێته ناوی.
لۆقا 13:16-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«خزمەتکار نییە بتوانێت کۆیلایەتی دوو گەورە بکات، چونکە ڕقی لە یەکێکیان دەبێتەوە و ئەوەی دیکەی خۆشدەوێت، یان دەست بە یەکێکیانەوە دەگرێت و ئەوەی دیکە پشتگوێ دەخات. ئێوەش ناتوانن کۆیلەی خودا و پارە بن.» فەریسییەکانیش کە پارەیان خۆشدەویست، گوێیان لە هەموو ئەمانە بوو، گاڵتەیان پێ‌کرد. عیساش پێی فەرموون: «لەنێو خەڵکدا خۆتان بە بێ‌تاوان دەردەخەن، بەڵام خودا دڵتان دەناسێت. ئەوەی لای خەڵکی پایەدارە، لای خودا قێزەونە. «تەورات و پەیامی پێغەمبەران هەتا هاتنی یەحیا ڕاگەیەنران، لەو کاتە بەولاوە مزگێنی پاشایەتی خودا دەدرێت و هەموو کەسێک تێدەکۆشێت بچێتە ناوی.