لۆقا 14:15-19
لۆقا 14:15-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌مووی خه‌رج كرد، برسێتیه‌كی توند كه‌وته ناوچه‌كه، جا ده‌ستی به نه‌بوونی كرد. ئیتر چووه پاڵ هاوڵاتییه‌كی ناوچه‌كه، ئه‌ویش ناردییه كێڵگه‌كانی بۆ له‌وه‌ڕاندنی به‌راز. حه‌زی ده‌كرد به‌و خڕنووكه برسیێتی بشكێنێت كه به‌رازه‌كان ده‌یانخوارد و كه‌سیش پێی نه‌ده‌دا. ئینجا به هۆش خۆی هاته‌وه و وتی: ئاخۆ چه‌ند كرێكاری باوكم نانیان له‌به‌ر ده‌مێنێته‌وه، منیش لێره وا له برسان ده‌مرم! هه‌ڵده‌ستم ده‌چمه‌وه لای باوكم، پێی ده‌ڵێم: باوكه، دژی ئاسمان و به‌رامبه‌ری تۆ گوناهم كرد. ئیتر شایانی ئه‌وه نیم به كوڕی تۆ بانگ بكرێم، بمكه كرێكارێكی خۆت.
لۆقا 14:15-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەدوای ئەوەی هەمووی خەرجکرد، قاتوقڕی گەورە کەوتە ناوچەکە، لەبەر ئەوە تووشی نەبوونی هات. ئیتر هانای بۆ هاوڵاتییەکی ناوچەکە برد، ئەویش ناردییە کێڵگەکانی بۆ لەوەڕاندنی بەراز. حەزی دەکرد بەو خڕنووکە سکی خۆی تێر بکات کە بەرازەکان دەیانخوارد بەڵام کەس هیچی پێنەدەدا. «ئینجا بە هۆش خۆی هاتەوە و گوتی: ”ئاخۆ چەند کرێکاری باوکم نانیان لەبەر دەمێنێتەوە، منیش لێرە وا لە برسان دەمرم. هەڵدەستم دەچمەوە لای باوکم، پێی دەڵێم: باوکە، لە دژی ئاسمان و بەرامبەری تۆ گوناهم کرد. ئیتر شایانی ئەوە نیم بە کوڕی تۆ بانگ بکرێم، بمکە بە کرێکارێکی خۆت.“