لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 1:15-8 - Compare All Versions

لۆقا 1:15-8 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

هه‌موو باجگر و گوناهباران لێی نزیک ده‌بوونه‌وه‌ تاكو گوێی لێ بگرن. جا په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كان بۆڵه‌بۆڵیان كرد و وتیان: “ئه‌مه‌‌ گوناهباران په‌سه‌ند ده‌كات و نانیان له‌گه‌ڵ ده‌خوات!”. ئه‌ویش ئه‌م په‌نده‌ی بۆ هێنانه‌وه‌: “كامه‌تان ئه‌گه‌ر سه‌د كاوڕی هه‌بێت و دانه‌یه‌كی لێ ون بێت، ئایا نه‌وه‌د و نۆكه‌ له‌ ده‌شت به‌جێ ناهێڵێت و به‌دوای ونبووه‌كه‌دا ناچێت تاكو ده‌یدۆزێته‌وه‌؟ كاتێ دۆزییه‌وه‌ش، به‌ خۆشییه‌وه‌ ده‌یخاته‌ سه‌ر شانی و دێته‌وه‌ ماڵ، هاوڕێ و دراوسێیه‌كان بانگ ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵم دڵشادبن! كاوڕه‌ ونبووه‌كه‌م دۆزییه‌وه‌!. پێتان ده‌ڵێم: له‌ ئاسمانیش شادیی ئاوا ده‌بێت بۆ گوناهبارێک تۆبه‌ بكات له‌ نه‌وه‌د و نۆ بێتاوان كه‌ پێویستیان به‌ تۆبه‌كردن نییه‌. یان چ ژنێک ده‌ درهه‌می هه‌بێت و یه‌ک درهه‌می ون بكات، چرا هه‌ڵناكات و ماڵه‌كه‌ گسک بدات و به‌ وردی بگه‌ڕێت، تاكو ده‌یدۆزێته‌وه‌؟

هاوبەشی بکە
لۆقا 15 PNTZS

لۆقا 1:15-8 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

هەموو باجگر و گوناهباران لێی نزیک دەبوونەوە تاکو گوێ لە عیسا بگرن. جا فەریسی و مامۆستایانی تەورات بۆڵەبۆڵیان دەکرد: «ئەمە پێشوازی لە گوناهباران دەکات و نانیان لەگەڵ دەخوات.» عیساش ئەم نموونەیەی بۆ هێنانەوە: «کامەتان ئەگەر سەد سەر مەڕی هەبێت و دانەیەکی لێ ون بێت، نەوەد و نۆیەکە لە دەشت بەجێناهێڵێت و بەدوای ونبووەکەدا ناچێت هەتا دەیدۆزێتەوە؟ کاتێک دۆزییەوە بە خۆشییەوە دەیخاتە سەر شانی و دێتەوە ماڵ، هاوڕێ و دراوسێکان بانگ دەکات و پێیان دەڵێت: ”لەگەڵم دڵشاد بن! مەڕە ونبووەکەم دۆزییەوە.“ پێتان دەڵێم، لە ئاسمانیش شادی زیاتر دەبێت سەبارەت بە گوناهبارێک تۆبە بکات لە نەوەد و نۆ ڕاستودروست کە پێویستیان بە تۆبەکردن نییە. «یان چ ئافرەتێک دە درهەمی هەبێت و یەک درهەمی ون بکات، چرا هەڵناکات و ماڵەکە گسک نادات و بە وردی ناگەڕێت، هەتا دەیدۆزێتەوە؟

هاوبەشی بکە
لۆقا 15 KSS