لۆقا 25:14-33
لۆقا 25:14-33 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
خەڵکێکی زۆر لەگەڵ عیسا دەڕۆیشتن بە ڕێگادا، ئاوڕی دایەوە و پێی گوتن: «ئەگەر یەکێک بێتە لام و ڕقی لە دایک و باوکی، ژن و منداڵی، برا و خوشکەکانی نەبێتەوە، بگرە لە خۆشی، ناتوانێت ببێتە قوتابی من. ئەوەی خاچەکەی هەڵنەگرێت و دوام نەکەوێت، ناتوانێت ببێتە قوتابی من. «کێ لە ئێوە ئەگەر بیەوێت قوللەیەک دروستبکات، یەکەم جار دانانیشێت و خەرجییەکەی ناخەمڵێنێت، ئاخۆ ئەوەندەی هەیە بۆ تەواوکردنی؟ نەوەک بناغەکەی دابنێت و نەتوانێت تەواوی بکات، ئەوسا هەموو ئەوانەی دەیبینن گاڵتەی پێ دەکەن، دەڵێن: ”ئەم پیاوە دەستی بە بینا دروستکردن کرد و نەیتوانی تەواوی بکات.“ «یان چ پاشایەک دەچێتە شەڕی پاشایەکی دیکە و یەکەم جار دانانیشێت و ڕاوێژ ناکات، ئایا بە دە هەزار کەسەوە دەتوانێت بەرەنگاری ئەوە ببێتەوە کە بە بیست هەزارەوە دێتە سەری؟ ئەگینا خۆ تاکو دوورە، شاندێکی بۆ دەنێرێت و داوای ئاشتی دەکات. بەم شێوەیە، هەر یەکێکتان ئەگەر واز لە هەموو شتێک نەهێنێت کە هەیەتی، ناتوانێت ببێتە قوتابی من.
لۆقا 25:14-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كۆمه‌ڵانێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو، ئاوڕی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک بێته لام و ڕقی له دایک و باوكی، ژن و منداڵی، برا و خوشكه‌كانی نه‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت له خۆشی، ناتوانێت ببێته قوتابی من. ئه‌وه‌ی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت و دوام نه‌كه‌وێت، ناتوانێت ببێته قوتابی من. كێ له ئێوه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت قوللـه‌یه‌ک دروست بكات، یه‌كه‌مجار دانانیشێت و خه‌رجییه‌كه‌ی ناخه‌مڵێنێت، ئاخۆ ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه بۆ ته‌واوكردنی؟ نه‌وه‌ک بناغه‌كه دابنێت و نه‌توانێت ته‌واوی بكات، ئه‌وسا هه‌موو ته‌ماشاكاران گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: ئه‌م كابرایه ده‌ستی پێكرد بینا بكات و نه‌یتوانی ته‌واوی بكات. یان چ پاشایه‌ک ده‌چێته جه‌نگی پاشایه‌كی دیكه و یه‌كه‌مجار دانانیشێت و ڕاوێژ ناكات، ئایا به ده هه‌زار ده‌توانێت به‌ره‌نگاری ئه‌وه ببێته‌وه كه به بیست هه‌زاره‌وه دێته سه‌ری؟ ئه‌گینا خۆ تاكو دووره، په‌یامنێری بۆ ده‌نێرێت و داوای ئاشتی ده‌كات. به‌م شێوه‌یه، هه‌ر یه‌كێكتان ئه‌گه‌ر واز له هه‌موو شتێک نه‌هێنێ كه هه‌یه‌تی، ناتوانێت ببێته قوتابی من.