لۆقا 16:14-21
لۆقا 16:14-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ویش پێی فه‌رموو: “كابرایه‌ک شێوێكی گه‌وره‌ی كرد و خه‌ڵكێكی زۆری بانگ‌كرد. كاتی نانخواردن كۆیله‌یه‌كی خۆی نارد تاكو به بانگكراوان بڵێت: فه‌رموون، هه‌موو شتێک ئاماده‌یه. به‌ڵام هه‌موو وه‌ک یه‌ک داوای لێبوردنیان كرد. یه‌كه‌میان پێی وت: من كێڵگه‌یه‌كم كڕیوه و پێویسته بڕۆم بیبینم، تكایه لێم ببوره. یه‌كێكی دیكه وتی: پێنج جووت مانگام كڕیوه و ده‌چم تاقییان ده‌كه‌مه‌وه، تكایه لێم ببوره. یه‌كێكی دیكه‌شیان وتی: ژنم هێناوه، بۆیه ناتوانم بێم. كۆیله‌كه‌ش هاته‌وه و ئه‌مانه‌ی به گه‌وره‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. خاوه‌ن ماڵ تووڕه بوو و به كۆیله‌كه‌ی وت: خێرا بڕۆ بۆ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شار، هه‌ژار و په‌ككه‌وته و كوێر و شه‌له‌كان بهێنه ئێره.
لۆقا 16:14-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا وەڵامی دایەوە: «کابرایەک شێوێکی گەورەی ئامادە کرد و خەڵکێکی زۆری بانگهێشت کرد. لە کاتی نانخواردندا کۆیلەیەکی خۆی نارد تاکو بە بانگهێشتکراوان بڵێت: ”فەرموون، ئێستا هەموو شتێک ئامادەیە.“ «بەڵام هەموو وەک یەک داوای لێبوردنیان کرد. یەکەمیان پێی گوت: ”کێڵگەیەکم کڕیوە و پێویستە بڕۆم بیبینم، تکایە لێم ببورە.“ «یەکێکی دیکە گوتی: ”پێنج جووت گام کڕیوە و دەچم بزانم چۆنن، تکایە لێم ببورە.“ «یەکێکی دیکەشیان گوتی: ”ژنم هێناوە، لەبەر ئەوە ناتوانم بێم.“ «کۆیلەکەش هاتەوە و ئەمانەی بە گەورەکەی ڕاگەیاند. خاوەن ماڵ تووڕە بوو و بە کۆیلەکەی گوت: ”خێرا بڕۆ بۆ شەقام و کۆڵانەکانی شار، هەژار و پەککەوتە و کوێر و شەلەکان بهێنە ئێرە.“