لۆقا 15:14-35
لۆقا 15:14-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ یه‌كێک له دانیشتووان ئه‌مه‌ی بیست، وتی: “به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی له پاشایه‌تیی خودا نان ده‌خوات”. ئه‌ویش پێی فه‌رموو: “كابرایه‌ک شێوێكی گه‌وره‌ی كرد و خه‌ڵكێكی زۆری بانگ‌كرد. كاتی نانخواردن كۆیله‌یه‌كی خۆی نارد تاكو به بانگكراوان بڵێت: فه‌رموون، هه‌موو شتێک ئاماده‌یه. به‌ڵام هه‌موو وه‌ک یه‌ک داوای لێبوردنیان كرد. یه‌كه‌میان پێی وت: من كێڵگه‌یه‌كم كڕیوه و پێویسته بڕۆم بیبینم، تكایه لێم ببوره. یه‌كێكی دیكه وتی: پێنج جووت مانگام كڕیوه و ده‌چم تاقییان ده‌كه‌مه‌وه، تكایه لێم ببوره. یه‌كێكی دیكه‌شیان وتی: ژنم هێناوه، بۆیه ناتوانم بێم. كۆیله‌كه‌ش هاته‌وه و ئه‌مانه‌ی به گه‌وره‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. خاوه‌ن ماڵ تووڕه بوو و به كۆیله‌كه‌ی وت: خێرا بڕۆ بۆ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شار، هه‌ژار و په‌ككه‌وته و كوێر و شه‌له‌كان بهێنه ئێره. كۆیله‌كه وتی: گه‌وره‌م ئه‌وه‌ی فه‌رمانت دا كرا، هێشتا شوێن ماوه. گه‌وره‌كه به كۆیله‌كه‌ی وت: بڕۆ ده‌ره‌وه بۆ ڕێگا و ڕێچكۆڵه‌كان به زۆر خه‌ڵک بهێنه ژووره‌وه، تاكو ماڵه‌كه‌م پڕبێت. چونكه پێتان ده‌ڵێم، له‌وانه‌ی بانگهێشت كرابوون كه‌س تامی شێوه‌كه‌م ناكات”. كۆمه‌ڵانێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو، ئاوڕی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک بێته لام و ڕقی له دایک و باوكی، ژن و منداڵی، برا و خوشكه‌كانی نه‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت له خۆشی، ناتوانێت ببێته قوتابی من. ئه‌وه‌ی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت و دوام نه‌كه‌وێت، ناتوانێت ببێته قوتابی من. كێ له ئێوه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت قوللـه‌یه‌ک دروست بكات، یه‌كه‌مجار دانانیشێت و خه‌رجییه‌كه‌ی ناخه‌مڵێنێت، ئاخۆ ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه بۆ ته‌واوكردنی؟ نه‌وه‌ک بناغه‌كه دابنێت و نه‌توانێت ته‌واوی بكات، ئه‌وسا هه‌موو ته‌ماشاكاران گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: ئه‌م كابرایه ده‌ستی پێكرد بینا بكات و نه‌یتوانی ته‌واوی بكات. یان چ پاشایه‌ک ده‌چێته جه‌نگی پاشایه‌كی دیكه و یه‌كه‌مجار دانانیشێت و ڕاوێژ ناكات، ئایا به ده هه‌زار ده‌توانێت به‌ره‌نگاری ئه‌وه ببێته‌وه كه به بیست هه‌زاره‌وه دێته سه‌ری؟ ئه‌گینا خۆ تاكو دووره، په‌یامنێری بۆ ده‌نێرێت و داوای ئاشتی ده‌كات. به‌م شێوه‌یه، هه‌ر یه‌كێكتان ئه‌گه‌ر واز له هه‌موو شتێک نه‌هێنێ كه هه‌یه‌تی، ناتوانێت ببێته قوتابی من. خوێ باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوێرییه‌كه‌ی نه‌ما، به چی سوێر ده‌كرێته‌وه؟ ئه‌وسا نه به‌كه‌ڵكی زه‌وی و نه په‌یین دێت، به‌ڵكو فڕێده‌درێته ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی دوو گوێی بۆ بیستن هه‌یه، با ببیستێت”.
لۆقا 15:14-35 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەکێک لە میوانەکان ئەمەی بیست و گوتی: «خۆزگە دەخوازرێت بەوەی لە شانشینی خودا نان دەخوات.» عیسا وەڵامی دایەوە: «کابرایەک شێوێکی گەورەی ئامادە کرد و خەڵکێکی زۆری بانگهێشت کرد. لە کاتی نانخواردندا کۆیلەیەکی خۆی نارد تاکو بە بانگهێشتکراوان بڵێت: ”فەرموون، ئێستا هەموو شتێک ئامادەیە.“ «بەڵام هەموو وەک یەک داوای لێبوردنیان کرد. یەکەمیان پێی گوت: ”کێڵگەیەکم کڕیوە و پێویستە بڕۆم بیبینم، تکایە لێم ببورە.“ «یەکێکی دیکە گوتی: ”پێنج جووت گام کڕیوە و دەچم بزانم چۆنن، تکایە لێم ببورە.“ «یەکێکی دیکەشیان گوتی: ”ژنم هێناوە، لەبەر ئەوە ناتوانم بێم.“ «کۆیلەکەش هاتەوە و ئەمانەی بە گەورەکەی ڕاگەیاند. خاوەن ماڵ تووڕە بوو و بە کۆیلەکەی گوت: ”خێرا بڕۆ بۆ شەقام و کۆڵانەکانی شار، هەژار و پەککەوتە و کوێر و شەلەکان بهێنە ئێرە.“ «پاش ماوەیەک کۆیلەکە گەڕایەوە و گوتی: ”گەورەم ئەوەی فەرمانت دا کرا، هێشتا شوێن ماوە.“ «گەورەکە بە کۆیلەکەی گوت: ”بڕۆ دەرەوە بۆ ڕێگا و ڕێچکەکان بە زۆر خەڵک بهێنە ژوورەوە، تاکو ماڵەکەم پڕبێت. پێتان دەڵێم، لەوانەی بانگهێشت کرابوون کەس تامی شێوەکەم ناکات.“» خەڵکێکی زۆر لەگەڵ عیسا دەڕۆیشتن بە ڕێگادا، ئاوڕی دایەوە و پێی گوتن: «ئەگەر یەکێک بێتە لام و ڕقی لە دایک و باوکی، ژن و منداڵی، برا و خوشکەکانی نەبێتەوە، بگرە لە خۆشی، ناتوانێت ببێتە قوتابی من. ئەوەی خاچەکەی هەڵنەگرێت و دوام نەکەوێت، ناتوانێت ببێتە قوتابی من. «کێ لە ئێوە ئەگەر بیەوێت قوللەیەک دروستبکات، یەکەم جار دانانیشێت و خەرجییەکەی ناخەمڵێنێت، ئاخۆ ئەوەندەی هەیە بۆ تەواوکردنی؟ نەوەک بناغەکەی دابنێت و نەتوانێت تەواوی بکات، ئەوسا هەموو ئەوانەی دەیبینن گاڵتەی پێ دەکەن، دەڵێن: ”ئەم پیاوە دەستی بە بینا دروستکردن کرد و نەیتوانی تەواوی بکات.“ «یان چ پاشایەک دەچێتە شەڕی پاشایەکی دیکە و یەکەم جار دانانیشێت و ڕاوێژ ناکات، ئایا بە دە هەزار کەسەوە دەتوانێت بەرەنگاری ئەوە ببێتەوە کە بە بیست هەزارەوە دێتە سەری؟ ئەگینا خۆ تاکو دوورە، شاندێکی بۆ دەنێرێت و داوای ئاشتی دەکات. بەم شێوەیە، هەر یەکێکتان ئەگەر واز لە هەموو شتێک نەهێنێت کە هەیەتی، ناتوانێت ببێتە قوتابی من. «خوێ باشە، بەڵام ئەگەر سوێرییەکەی نەما، چۆن تامە سوێرەکەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە؟ ئەوسا نە بەکەڵکی زەوی دێت و نە بەکەڵکی پەیین دێت، بەڵکو فڕێدەدرێتە دەرەوە. «ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت.»