لۆقا 1:14-6
لۆقا 1:14-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌بوو له شه‌ممه‌دا كاتێ ئیشۆع بۆ نانخواردن چووه ماڵی یه‌كێک له سه‌ركرده په‌ڕیشییه‌كان، چاودێرییان ده‌كرد. پیاوێكیش نه‌خۆشی ئاوبه‌ندی هه‌بوو له به‌رامبه‌ری بوو. ئیشۆع له ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كانی پرسی و فه‌رمووی: “ئایا له شه‌ممه‌دا چاككردنه‌وه دروسته؟” ئه‌وان بێده‌نگ بوون. ئه‌ویش كابرای گرت و چاكیكردهوه و به‌ڕێی كرد. ئینجا پێی فه‌رموون: “كامه‌تان كه‌ره‌كه‌ی یان گاكه‌ی له ڕۆژی شه‌ممه‌دا بكه‌وێته بیره‌وه یه‌كسه‌ر ده‌ریناهێنێت؟” نه‌یانتوانی وه‌ڵامی ئه‌و شته بده‌نه‌وه.
لۆقا 1:14-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوە بوو لە ڕۆژی شەممەدا کاتێک عیسا بۆ نانخواردن چووە ماڵی یەکێک لە سەرکردە فەریسییەکان، ئەوانەی لەوێ بوون چاودێرییان دەکرد. پیاوێکیش کە نەخۆشی ئاوبەندی هەبوو لە بەرامبەری بوو. عیسا لە تەوراتناس و فەریسییەکانی پرسی: «ئایا لە ڕۆژی شەممەدا چاککردنەوە دروستە یان نا؟» ئەوان بێدەنگ بوون. ئەویش کابرای گرت و چاکیکردەوە و بەڕێی کرد. پێی فەرموون: «کامەتان کوڕەکەی یان گایەکەی لە ڕۆژی شەممەدا بکەوێتە بیرەوە دەستبەجێ دەریناهێنێت؟» نەیانتوانی هیچ وەڵامێکی بدەنەوە.