لۆقا 6:13-9
لۆقا 6:13-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا ئه‌م په‌نده‌ی گێڕایه‌وه: “كابرایه‌ک دارهه‌نجیرێكی چاندراوی له ڕه‌زه‌كه‌ی دا هه‌بوو، بۆ به‌رهه‌م هات و پێوه‌ی نه‌بینی. به ڕه‌زه‌وانه‌كه‌ی وت: ئه‌وه سێ ساڵه بۆ به‌رهه‌می ئه‌م دارهه‌نجیره دێم و پێوه‌ی نابینم. بیبڕه‌وه! بۆچی زه‌ویش داگیر بكات؟ وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: گه‌وره‌م، ئه‌م ساڵه‌ش لێیگه‌ڕێ، تاكو ده‌وروبه‌ری هه‌ڵده‌گێڕمه‌وه و په‌یینی پێدا ده‌كه‌م. به‌ڵكو دواتر به‌ر بگرێت، ئه‌گینا بیبڕه‌وه”.
لۆقا 6:13-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا ئەم نموونەیەی باسکرد: «کابرایەک دار هەنجیرێکی لە ڕەزەکەیدا چاندبوو، بۆ بەرهەم هات و پێوەی نەبینی. بە ڕەزەوانەکەی گوت: ”تەماشا بکە، سێ ساڵە بۆ بەری ئەم دار هەنجیرە دێم و پێوەی نابینم! بیبڕەوە، بۆچی زەویش داگیر بکات؟“ «ڕەزەوانەکە وەڵامی دایەوە: ”گەورەم، ئەم ساڵیش وازی لێبهێنە، تاکو دەوروبەری هەڵدەگێڕمەوە و پەیینی پێدا دەکەم. بەڵکو دواتر بەر بگرێت، ئەگینا بیبڕەوە.“»