لۆقا 31:13-35
لۆقا 31:13-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ندێک په‌ڕیشی هاتن و پێیان وت: “ئێره به‌جێبهێڵه و بڕۆ، چونكه هیڕوودس ده‌یه‌وێت بتكوژێت”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “بڕۆن به‌و ڕێویه بڵێن: ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌یتانه‌كان ده‌رده‌كه‌م و چاكده‌كه‌مه‌وه، له ڕۆژی سێیه‌میش ته‌واو ده‌بم. به‌ڵكو بۆ من پێویسته ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ و دووسبه‌ی بڕۆم، چونكه نابێ پێغه‌مبه‌رێک له ده‌ره‌وه‌ی یروشلایم له‌ناوبچێت! یروشلایم، یروشلایم، ئه‌ی بكوژی پێغه‌مبه‌ران و به‌ردبارانكاری په‌یامبه‌رانت، چه‌ند جار ویستم ڕۆڵه‌كانت كۆبكه‌مه‌وه، وه‌ک مریشک جوجه‌ڵه‌كانی له ژێر باڵیدا كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام نه‌تانویست! ئه‌وه‌تا ماڵه‌كه‌تان به وێرانی بۆتان ده‌مێنێت! ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌تا نامبیننه‌وه، تا ئه‌و كاته دێت كه ده‌ڵێن: {پیرۆزه ئه‌وه‌ی به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه دێت} !”.
لۆقا 31:13-35 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەو کاتەدا هەندێک فەریسی هاتن و پێیان گوت: «ئێرە بەجێبهێڵە و بڕۆ، چونکە هێرۆدس دەیەوێت بتکوژێت.» ئەویش پێی فەرموون: «بڕۆن بەو ڕێویە بڵێن، ”ئەوەتا ئەمڕۆ و بەیانی ڕۆحە پیسەکان دەردەکەم و خەڵکی چاک دەکەمەوە، لە ڕۆژی سێیەمیش هەموو شتێک تەواو دەکەم.“ بەڵام بۆ من پێویستە ئەمڕۆ و سبەی و دووسبەی بڕۆم، چونکە نابێت پێغەمبەرێک لە دەرەوەی ئۆرشەلیم بمرێت. «ئەی ئۆرشەلیم، ئەی ئۆرشەلیم، بکوژی پێغەمبەران و بەردبارانکەری ئەوانەی بۆت نێردران، چەند جار ویستم منداڵەکانت کۆبکەمەوە، هەروەک چۆن مریشک جوجەڵەکانی لەژێر باڵیدا کۆدەکاتەوە، بەڵام نەتانویست. ئەوەتا ماڵەکەتان بە وێرانی بۆ بەجێدەهێڵدرێ. پێتان دەڵێم، ئیتر نامبیننەوە، هەتا ئەو کاتە دێت کە دەڵێن، ﴿پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت.﴾»