لۆقا 54:12-59
لۆقا 54:12-59 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی فه‌رموو: “كاتێ هه‌ورێک ده‌بینن له خۆرئاواوه به‌ده‌رده‌كه‌وێت، خێرا ده‌ڵێن: بارانی به‌ده‌مه‌وه‌یه، ئاواش ده‌بێت. كاتێكیش ده‌بینن بای باشوور هه‌ڵده‌كات، ده‌ڵێن: گه‌رم ده‌بێت، ئاواش ده‌بێت. ئه‌ی ڕووپاماكان! ده‌زانن ڕووی زه‌وی و ئاسمان بناسنه‌وه، چۆن نازانن ئه‌م سه‌رده‌مه بناسنه‌وه؟ هه‌روه‌ها بۆچی بۆ خۆتان به ڕه‌وا حوكم ناده‌ن؟ كاتێ له‌گه‌ڵ ناحه‌زه‌كه‌ت به ڕێگاوه‌ی بۆ لای دادوه‌ر، له ڕێگا هه‌وڵبده له‌گه‌ڵی ببڕێنیته‌وه، ئه‌گینا ڕاتده‌كێشێته لای فه‌رمانڕه‌وا و فه‌رمانڕه‌واش ڕاده‌ستی دادوه‌رت ده‌كات و داده‌وه‌ریش فڕێت ده‌داته زیندان. پێت ده‌ڵێم: له‌وێ ده‌رناچیت تاكو دوایین پوول نه‌ده‌یته‌وه”.
لۆقا 54:12-59 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دیسان بە خەڵکەکەی فەرموو: «کاتێک هەورێک دەبینن لە ڕۆژئاواوە بەدەردەکەوێت، خێرا دەڵێن: ”بارانی بەدەمەوەیە،“ هەر بەو شێوەیەش دەبێت. کاتێکیش بای باشوور هەڵدەکات، دەڵێن: ”گەرم دەبێت،“ ئاواش دەبێت. ئەی دووڕووان، دەزانن ڕووی زەوی و ئاسمان بخوێننەوە، چۆن نازانن ئەم سەردەمە بخوێننەوە؟ «هەروەها بۆچی بۆ خۆتان بە ڕاستی حوکم نادەن؟ کاتێک لەگەڵ ڕکابەرەکەت بە ڕێگاوەی بۆ لای دادوەر، لە ڕێگا هەوڵ بدە کێشەکەت لەگەڵی ببڕێنیتەوە، ئەگینا ڕاتدەکێشێتە لای دادوەر و دادوەریش دەتداتە دەست پۆلیس، پۆلیسیش فڕێتدەداتە بەندیخانە. پێت دەڵێم: لەوێ دەرناچی هەتا دوایین فلس نەدەیتەوە.»