لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 49:12-59

لۆقا 49:12-59 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

«هاتووم تاکو ئاگر هەڵدەمە سەر زەوی، چەندە خوازیارم پێشوەخت گڕی گرتبێت! بەڵام ئازارێکم لە ڕێگایە و دەبێت پێیدا تێبپەڕم، چەند ناڕەحەتم هەتا تەواو دەبێت. وا دەزانن من هاتووم ئاشتی بهێنمە سەر زەوی؟ پێتان دەڵێم: نەخێر، بەڵکو دووبەرەکی. لەمەودوا لە ماڵێکدا پێنجی تێدا دەبێت جیا دەبنەوە، سێ لە دوو و دوو لە سێ. باوک لە کوڕ و کوڕ لە باوک، دایک لە کچ و کچ لە دایک، خەسوو لە بووک و بووک لە خەسوو جیا دەبنەوە.» دیسان بە خەڵکەکەی فەرموو: «کاتێک هەورێک دەبینن لە ڕۆژئاواوە بەدەردەکەوێت، خێرا دەڵێن: ”بارانی بەدەمەوەیە،“ هەر بەو شێوەیەش دەبێت. کاتێکیش بای باشوور هەڵدەکات، دەڵێن: ”گەرم دەبێت،“ ئاواش دەبێت. ئەی دووڕووان، دەزانن ڕووی زەوی و ئاسمان بخوێننەوە، چۆن نازانن ئەم سەردەمە بخوێننەوە؟ «هەروەها بۆچی بۆ خۆتان بە ڕاستی حوکم نادەن؟ کاتێک لەگەڵ ڕکابەرەکەت بە ڕێگاوەی بۆ لای دادوەر، لە ڕێگا هەوڵ بدە کێشەکەت لەگەڵی ببڕێنیتەوە، ئەگینا ڕاتدەکێشێتە لای دادوەر و دادوەریش دەتداتە دەست پۆلیس، پۆلیسیش فڕێتدەداتە بەندیخانە. پێت دەڵێم: لەوێ دەرناچی هەتا دوایین فلس نەدەیتەوە.»

هاوبەشی بکە
لۆقا 12 بخوێنەوە

لۆقا 49:12-59 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

هاتووم تاكو ئاگر هه‌ڵده‌مه‌ سه‌ر زه‌وی، چه‌نده‌ ده‌خوازم گڕی گرتبێت! عه‌مادی ئازارم هه‌یه‌ ده‌بێ پێیدا تێپه‌ڕم، چه‌ند ناڕه‌حه‌تم تاكو ته‌واو ده‌بێت. واده‌زانن من هاتووم ئاشتی بهێنمه‌ سه‌ر زه‌وی؟ نه‌خێر، پێتان ده‌ڵێم: به‌ڵكو دووبه‌ره‌كی. چونكه‌ له‌مه‌وپاش له‌ ماڵێكدا پێنجی تێدا ده‌بێت جیا ده‌بنه‌وه‌، سێ له‌ دوو و دوو له‌ سێ. باوک له‌ كوڕ و كوڕ له‌ باوک، دایک له‌ كچ و كچ له‌ دایک، خه‌سوو له‌ بووک و بووک له‌ خه‌سوو جیا ده‌بنه‌وه‌”. ئینجا به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی فه‌رموو: “كاتێ هه‌ورێک ده‌بینن له‌ خۆرئاواوه‌ به‌ده‌رده‌كه‌وێت، خێرا ده‌ڵێن: بارانی به‌ده‌مه‌وه‌یه‌، ئاواش ده‌بێت. كاتێكیش ده‌بینن بای باشوور هه‌ڵده‌كات، ده‌ڵێن: گه‌رم ده‌بێت، ئاواش ده‌بێت. ئه‌ی ڕووپاماكان! ده‌زانن ڕووی زه‌وی و ئاسمان بناسنه‌وه‌، چۆن نازانن ئه‌م سه‌رده‌مه‌ بناسنه‌وه‌؟ هه‌روه‌ها بۆچی بۆ خۆتان به‌ ڕه‌وا حوكم ناده‌ن؟ كاتێ له‌گه‌ڵ ناحه‌زه‌كه‌ت به‌ ڕێگاوه‌ی بۆ لای دادوه‌ر، له‌ ڕێگا هه‌وڵبده‌ له‌گه‌ڵی ببڕێنیته‌وه‌، ئه‌گینا ڕاتده‌كێشێته‌ لای فه‌رمانڕه‌وا و فه‌رمانڕه‌واش ڕاده‌ستی دادوه‌رت ده‌كات و داده‌وه‌ریش فڕێت ده‌داته‌ زیندان. پێت ده‌ڵێم: له‌وێ ده‌رناچیت تاكو دوایین پوول نه‌ده‌یته‌وه‌”.