لۆقا 41:12-48
لۆقا 41:12-48 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌تڕۆس پێی وت: “په‌روه‌ردگار، ئه‌م په‌نده به ئێمه ده‌ڵێی یان به هه‌مووانیش؟” په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “ئه‌و سه‌ركاره دڵسۆز و دانایه كێیه كه گه‌وره‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕاژه‌وانه‌كانی دایده‌نێت، تاكو له كاتی خۆیدا به‌شه خۆراكیان بداتێ؟ به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كۆیله‌یه، ئه‌وه‌ی كاتێ گه‌وره‌كه‌ی دێته‌وه ده‌بینێت ئاوا ده‌كات! ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: به‌سه‌ر هه‌موو ماڵه‌كه‌یدا دایده‌نێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆیله له دڵی خۆیدا وتی: گه‌وره‌كه‌م دره‌نگ دێته‌وه، ئیتر ده‌ست بكات به لێدانی كۆیله‌كان و كاره‌كه‌ران، هه‌روه‌ها بخوات و بخواته‌وه و سه‌رخۆش بێت، ئه‌وسا گه‌وره‌ی ئه‌و كۆیله‌یه له ڕۆژێكدا دێته‌وه كه مه‌زه‌نده‌ی ناكات و له كاژێرێک كه نایزانێت، ئینجا پارچه پارچه‌ی ده‌كات و به‌شی له‌گه‌ڵ ناپاكان ده‌بێت. ئه‌و كۆیله‌ش كه خواستی گه‌وره‌كه‌ی ده‌زانێت، ئاماده‌ش نابێت و به خواستی ئه‌و ناكات، زۆری لێ ده‌درێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نازانێت و كرده‌وه‌كه‌ی شایانی لێدانه، ئه‌وا كه‌می لێ ده‌درێ. ئه‌وه‌ی زۆری دراوه‌تێ داوای زۆری لێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش زۆری له‌لا دانراوه داوای زیاتری لێ ده‌كرێت.
لۆقا 41:12-48 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پەترۆس گوتی: «گەورەم، ئەم نموونەیە بە ئێمە دەڵێی یان بە هەمووان؟» مەسیح فەرمووی: «ئەو سەرکارە دڵسۆز و ژیرە کێیە کە گەورەکەی دەیکاتە چاودێری کۆیلەکانی تاکو لە کاتی خۆیدا بەشە خۆراکیان بداتێ؟ خۆزگە دەخوازرێت بەو کۆیلەیە، ئەوەی کاتێک گەورەکەی دێتەوە دەبینێت ئاوا دەکات. ڕاستیتان پێ دەڵێم: بەسەر هەموو ماڵەکەیەوە دایدەنێت. بەڵام وای دابنێ کە ئەو کۆیلەیە لە دڵی خۆیدا دەڵێ: ”گەورەکەم دوادەکەوێت،“ ئیتر دەست دەکات بە لێدانی کۆیلە و کارەکەرەکانی دیکە، هەروەها دەخوات و دەخواتەوە و سەرخۆش دەبێت. ئیتر گەورەی ئەو کۆیلەیە لە ڕۆژێکدا دێتەوە کە چاوەڕێی ناکات و لە کاتژمێرێک کە نایزانێت، ئەوسا پارچەپارچەی دەکات و بەشی لەگەڵ بێباوەڕان دەبێت. «ئەو کۆیلەیەش کە خواستی گەورەکەی دەزانێت، ئامادە نابێت و بە خواستی ئەو ناکات، زۆری لێ دەدرێت. بەڵام ئەوەی نازانێت و کردەوەکەی شایانی لێدانە، ئەوا کەمی لێ دەدرێ. ئەوەی زۆری دراوەتێ داوای زۆری لێ دەکرێت، ئەوەش زۆری لەلا دانراوە داوای زیاتری لێ دەکرێت.