لۆقا 30:12-34
لۆقا 30:12-34 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەموو ئەمانە بێباوەڕانی جیهان هەوڵی بۆ دەدەن، باوکیشتان دەزانێت پێویستتان بەمانە هەیە. بەڵکو داوای پاشایەتی ئەو بکەن، هەموو ئەمانەتان بۆ دابین دەکرێت. «مەترسە ئەی مێگەلی بچووک، چونکە باوکتان خۆشحاڵە شانشینەکەتان بداتێ. ئەوەی هەتانە بیفرۆشن و بە خێر بیبەخشن. بۆ خۆتان جزدانێک دابین بکەن کە نەفەوتێت، سامانێک لە ئاسمان کە لەبن نایەت. لەوێ نە دز لێی نزیک دەبێتەوە و نە مۆرانە لێی دەدات، چونکە سامانت لەکوێ بێت، دڵیشت لەوێ دەبێت.
لۆقا 30:12-34 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌موو ئه‌مانه نه‌ته‌وه‌كانی جیهان داوای ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێوه باوكتان ده‌زانێت پێویستتان به‌مانه هه‌یه. به‌ڵكو داوای پاشایه‌تی خودا بكه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌تان بۆ زیاد ده‌بێت. مه‌ترسه ئه‌ی مێگه‌لی بچووک، چونكه باوكتان خۆشحاڵه پاشایه‌تیه‌كه‌تان بداتێ. ئه‌وه‌ی هه‌تانه بیفرۆشن و بیبه‌خشن. بۆ خۆتان تووره‌گه‌یه‌ک كه له‌ناونه‌چێت و گه‌نجینه‌یه‌ک له ئاسماندا كه له‌بن نایه‌ت دروست بكه‌ن، له‌وێ نه دز لێی نزیک ده‌بێته‌وه و نه مۆرانه لێی ده‌دات. چونكه گه‌نجینه‌تان له‌كوێ بێت، دڵیشتان له‌وێ ده‌بێت.