لۆقا 15:12-20
لۆقا 15:12-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به خه‌ڵكه‌كه‌ی فه‌رموو: “ئاگاداربن و خۆتان له چڵێسی بپارێزن، چونكه ژیانی مرۆڤ به زۆری سامانه‌كه‌ی نییه”. ئینجا په‌ندێكی بۆ هێنانه‌وه و فه‌رمووی: “مرۆڤێكی ده‌وڵه‌مه‌ند، زه‌وییه‌كه‌ی به‌رهه‌مێكی زۆری دا. له دڵی خۆیدا وتی: چی بكه‌م كه شوێنم نه‌بێ به‌رهه‌مه‌كه‌می لێ كۆبكه‌مه‌وه؟ جا وتی: وا ده‌كه‌م، عه‌مباره‌كانم تێكده‌ده‌م و گه‌وره‌تری ده‌كه‌م، له‌وێدا هه‌موو دانه‌وێڵه و ماڵه‌كه‌م كۆده‌كه‌مه‌وه. به خۆشم ده‌ڵێم: ئه‌ی گیانم، ئه‌وه‌تا ماڵێكی زۆرت هه‌ڵگرتووه، بۆ چه‌ندین ساڵ. بحه‌سێوه و بخۆ و بخۆوه و دڵشادبه! به‌ڵام خودا پێی فه‌رموو: ئه‌ی گه‌مژه! هه‌ر ئه‌م شه‌و گیانت ده‌رده‌چێت. باشه ئه‌وه‌ی ئاماده‌ت كردووه، بۆ كێ ده‌بێت؟
لۆقا 15:12-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە خەڵکەکەی فەرموو: «ئاگاداربن و خۆتان لە هەموو جۆرە چاوچنۆکییەک بپارێزن، چونکە ژیانی مرۆڤ بە زۆری سامانەکەی نییە.» ئینجا نموونەیەکی بۆ هێنانەوە: «مرۆڤێکی دەوڵەمەند، زەوییەکەی بەرهەمێکی زۆری دا. لە دڵی خۆیدا گوتی: ”چی بکەم کە شوێنم نەبێ بەرهەمەکەمی لێ کۆبکەمەوە؟“ «جا گوتی: ”وا دەکەم، ئەمبارەکانم تێکدەدەم و گەورەتری دەکەم، لەوێدا هەموو دانەوێڵە و ماڵەکەم کۆدەکەمەوە. بە خۆشم دەڵێم: ’ئەی گیانم، ئەوەتا ماڵێکی زۆرت هەڵگرتووە کە بەشی چەندین ساڵ دەکات. بحەسێوە و بخۆ و بخۆوە و دڵشادبە.‘ “ «بەڵام خودا پێی فەرموو: ”ئەی گێلە، هەر ئەمشەو گیانت دەردەچێت. باشە ئەوەی کۆت کردووەتەوە، بۆ کێ دەبێت؟“