لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 1:12-7

لۆقا 1:12-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌و كاته‌دا كه‌ گه‌ل به‌ هه‌زاران كۆببوونه‌وه‌، به‌ جۆرێک یه‌كتریان پێشێل ده‌كرد، به‌ قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ئاگاداری هه‌وێنی په‌ڕیشییه‌كان بن، كه‌ ڕووپاماییه‌. شاردراوه‌ نییه‌ ئاشكرا نه‌بێت و نهێنی نییه‌ ده‌رنه‌كه‌وێت. بۆیه‌ هه‌رچی له‌ تاریكی وتوتانه‌، له‌ ڕووناكی ده‌بیسترێت، ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ ماڵ به‌ چرپه‌ وتوتانه‌، له‌ سه‌ربانان بانگه‌واز ده‌كرێت. به‌ڵام خۆشه‌ویستانم پێتان ده‌ڵێم: له‌وانه‌ مه‌ترسن كه‌ له‌ش ده‌كوژن و پاش ئه‌وه‌ هیچی دیكه‌یان نییه‌ بیكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌تان پیشان ده‌ده‌م كه‌ ده‌بێ لێی بترسن: له‌وه‌ بترسن كه‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ پاش كوشتن فڕێبداته‌ نێو دۆزه‌خ. به‌ڵێ، پێتان ده‌ڵێم: له‌مه‌ بترسن! ئایا پێنج چۆله‌كه‌ به‌ دوو فلس نافرۆشرێت؟ خوداش یه‌كێک له‌وانی له‌ بیر ناچێت. ته‌نانه‌ت هه‌موو مووی سه‌ریشتان ژمێردراوه‌. كه‌واته‌ مه‌ترسن! ئێوه‌ زۆر له‌ چۆله‌كه‌ باشترن!.

هاوبەشی بکە
لۆقا 12 بخوێنەوە